
لە یاری پێش کۆتایی خولی یانەی پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلتەری و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە و لە یارییەکەدا مانچێستەر سیتی توانی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرێتەوە.
لە یاری چوون لە یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ هەردوو یانە بە گۆڵێک یەکسان بوون. لە یاری هاتنەوەشدا لە یاریگا ئیتیحادی یانەی مانچێستەر سیتی، یانەی مانچێستەر سیتی توانی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام یارییەکە بەرێتەوە و کۆی گۆڵەکانی هەردوو یاری بوون بە 5 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی یانەی مانچێستەر سیتی و یانەی مانچێستەر سیتی گەیشتە یاری کۆتایی خولی یانەی پاڵەوانەکانی ئەوروپا، کە بڕیارە لە شاری ئیستەنبوڵ بەڕێوەبچێت لە 10ی حوزەیران، و لەو یارییەدا ڕووبەڕووی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی دەبێتەوە.
لە یارییەکەی دوێنێ شەودا یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی بێرناردۆ سیلڤا لە خولەکەکانی 23 و 37دا توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات، و هەروەها لە خولەکی 76دا یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید میلیتاو بە هەڵە گۆڵێکی لە یانەکەی خۆی تۆمارکرد، و هەروەها لە خولەکی 90+1شدا یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی جولیان ئەلڤارێز توانی گۆڵی چوارەم تۆماربکات.