جیهانیسڵایدەر

بانکی مۆرگان ستانلی: بەهای 1 دۆلار دەبێتە 28 لیرەی تورکی

مۆرگان ستانلی بانکی وەبەرهێنانی فرەنەتەوەیی ئەمریکییە و کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری داراییە، پێشبینی ئەوە دەکەن ئەگەر حکومەتی تورکیا بەردەوام بێت لە سیاسەتی ئێستای ڕێژەی سوود، لیرەی تورکی لەسەدا 30ی بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەست دەدات، بە پێی پێشبینی بانکەکە تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی 1 دۆلار دەبێت بە 28 لیرەی تورکی.

بەپێی ئەو یاداشتەی دوێنێ لەلایەن شرۆڤەکاران بڵاوکراوەتەوە، ئەگەر ئاراستەی سیاسەتی تورکیا نەگۆڕێت ڕەنگە لەماوەیەکی زۆر کەمتر لەوەی پێشبینی دەکرا لیرەی تورکی بۆ 26 لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار دابەزێت و تا کۆتایی ئەمساڵیش بۆ 28 لیرەی تورکی دابەزێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button