وەڵامی دەمیرتاش بۆ لایەنگرانی ئەردۆغان: کاتێک ڕۆژی خۆی هات بەڵێن دەدەم دادپەروەرانە مامەڵەتان لەگەڵ بکەم

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە ماوەی نزیکەی ٧ ساڵە لە زینداندایە، وەڵامی درووشمەکانی لایەنگرانی ئەردۆغانی دایەوە کە لە کاتی وتاری سەرکەوتنی ئەردۆغاندا هاواریان دەکرد “لەسێدارەدان بۆ سێلۆ”.
دەمیرتاش لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر پەیامێکی لەو بارەیەوە بلاوکردەوە و ڕایگەیاند:
“بە مەستبوون بە سەرکەوتنێکی پڕ لە فێڵ و ساختەکارییەوە، پاشایەکی پیر لە باڵکۆنی کۆشکە ڕاقییەکەیەوە هێندەی ئەوەی قوڕگی بدڕێت هاواری درۆ و بوختان و هەڕەشەی دەکرد و گرۆیەکی وڕ و بێهۆش هاوار بۆ ‘لەسێدارەدان’ دەکەن.
ئەمە ڕووداوێکی مێژوویی نییە کە لە فەڕەنسا ڕوویدابێت، بەڵکو ساڵی ٢٠٢٣ لە ئەنقەرە ڕوویداوە.
ئەمەوێت پێتان بڵێم کە ئێوە تەنانەت ناتوانن چاکەتەکەشم هەڵبواسن بەڵام قیمەتی ئەوەتان نییە. تەنها ئەمەتان پێدەڵێم:
من نەوەی سەڵاحەدینی ئەویوبیم کە شاری قودسی فەتح کردووە و بە یادی ئەوەوە ئەو ناوەم لێنراوە. بەڵێنتان پێدەدەم کە ڕۆژی خۆی هات بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵەتان لەگەڵ بکەم”.