جیهانی

مورات یێتکین: دەسەڵاتدارە دەرەکییەکان بە بەرژەوەندی خۆیان دەزانن کە ئەردۆغان لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە

مورات یەتکین ڕۆژنامەنوس و نوسەر لە بارەی دوبارە هەڵبژاردنەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆک کۆمار لە نوسینێکیدا وتی “مانەوەی ئەردۆغان لە دەسەڵاتدا ئاسودەیی بەخشی بە دەسەڵاتدارانی ئەوروپا”.

لە بەشێکی تری نووسینەکەیدا یەتکین ئاماژەی بەوە کردووە کە زلهێزە دەرەکیەکان دەیانویست ئەردۆغان هەڵبژێردرێتەوە، چونکە یەکێک لە بەڵێنەکانی کەمال کڵچدارئۆغڵو سەرۆکی جەهەپە ئەوەبوو کە لە ڕێگەی جێبەجێکردنی بڕیارە دادوەرییەکانەوە قوربانیانی سیاسی وەک سەلاحەدین دەمیرتاش و عوسمان کاڤالا و هاوشێوەکانی ئازاد دەکرێن.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتی ” من کە دەڵێم زلهێزی دەرەکی بە گشتی دەڵیم، چونکە پێدەچێت هەم ڕۆژهەڵات و هەم ڕۆژئاوا ڕازی بێت بە مانەوەی ئەردۆغان لە دەسەڵاتدا”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button