
حکومەتی چین بڕیای ڕوخاندنی بۆ مزگەوتێکی مێژووی لە شاری ناگوی سەر بە ویلایەتی یونانی باشوری رۆژئاوای چین دەرکرد و مسوڵمانانی ئەو وڵاتە بە توندی دژی بڕیارەکە وەستانەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
بە وتەی شایەتحاڵانی ڕووداوەکە بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، هێزە ئەمنییەکانی چین ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەتەوە و چەندین خۆپیشاندەریان دەستگیرکردووە.
ڕووداوەکان لە رۆژی شەممەوە سەریانهەڵدا و بە پێی ڤیدیۆکانی سۆشیاڵ میدیا و وتەی شایەتحاڵان هێزە ئەمنییەکان زۆر بە توندی بەرەنگاری خۆپیشاندەران بوونەتەوە و خۆپیشاندەرانیش دار و بەردیان گرتووەتە هێزە ئەمنییەکان.
ژنە شایەتحاڵێک بە ئاژەنسەکەی ڕاگەیاند “حکومەت دەیەوێت بەردەوامبێت لە بەکارهێنانی زەبر و زەنگ، خەڵکی ئێرە دەیانەوێت توندوتیژی بوەستێت، ئێمە ڕێگە نادەین ئەو مزگەوتە بڕوخێنن”.