جیهانی
سیاسەتمەدارانی ئەڵمانیا هۆشداری بە تورکیا دەدەن سەبارەت بە سوید و دۆخی ئابووری

ئومید نوری پور، هاوسەرۆکی هاوپەیمانی سەوزی ئەڵمانی داوا لە سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات کە لەوە زیاتر ڕێگری لە ئەندام بوونی سوید نەکەن لە ناتۆ.
حکومەتی تورکیا لەم دواییانەدا بۆشایی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپای قووڵتر کردۆتەوە و وەبەرهێنەرانی ڕۆژئاوای ترساندووە.
هەروەها بیژەن دجیر سارای سکرتێری گشتی (دیموکراتە ئازادەکان) بە ئاژانسی ئاڕ ئێن دی-ی ڕاگەیاند کە پێویستە کۆتایی بە پرۆسەی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا بهێنێت و وتی “ئەم حکومەتەی تورکیا چەند ساڵی ڕوناکی لە ئەوروپا دوورە” .