
ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ڕوسیا لە چەند لایەکەوە هێرشیان بۆ سەر ژێرخانی سەربازی ئۆکرانیا ئەنجام داوە، و لە چەند ڕۆژی پێشوشدا بۆردومانی بارەگای سەرەکی دەزگای هەواڵگری ئۆکرانیامان کردووە.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا پوتین وتی ” پێشترش ئاماژەمان بە ئەگەرەکانی هێرشکردنە سەر ناوەندەکانی بڕیاردان کردووە، بە دڵنیاییەوە ئەو هێرشەی چەند ڕۆژی پێشوو بۆ سەر بارەگای سەرەکی دەزگای هەواڵگری دەکەوێتە ئەم پۆلەوە، لە بەرامبەر ئەمەشدا کیێڤ ترساندنی هاوڵاتیانی ڕووسیا و هێرشکردنە سەر شوێنەکانی نیشتەجێبوونی هەڵبژارد، بێگومان ئەمەش نیشانەیەکی ڕوونە بۆ کردەوەیەکی تیرۆریستی”