جیهانیسڵایدەر

سکرتێری پێشووی ڕۆژنامەوانی ترەمپ: ‘ترامپ لە ساڵی 2024دا دووبارە خۆی بۆ بۆ سەرۆکایەتی هەڵدەبژێرێتەوە’

  سیان سپایزەر سکرتێری پێشووی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاند، کە ترامپ لە ساڵی 2024دا جارێکی دیکە خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەبژێرێتەوە.

بەپێی هەواڵەکان لە گاردیان، سپایسەر کاتێک پرسیاری خۆهەڵبژاردنەوەی ترەمپی لێ دەکرێت لە ساڵی 2024 دا دەڵێت “بەڵێ ئەویش خۆی کاندید دەکاتەوە”.

سپایسەر گوتی خواستی ترامپ بۆ خۆهەڵبژاردنەوەی دوای ئەو هەموو گرفتەی بایدنە کە لە ئەمریکا دروستی کردووە، وەک کۆچ زیادی کردووە”

جگە لە سپایسەر کە بۆ شەش مانگی یەکەمی سەرۆکایەتی ترامپ سکرتێری ڕۆژنامەوانی بووە و بە  هەڵوێستی شەڕانگێزانەی بەرامبەر بەڕۆژنامەگەری ناسراوە، مارک میدۆوس، سکرتێری تایبەتی پێشووی ترامپیش بەڵگەی تەواوی پێشکەش کردووە کە بۆ ساڵی 2024  کە ترەمپ بەژداری دەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button