بەپەلە

ماسیدا ئۆجاک خوشکی حەسەن ئۆجاک کە لەکاتی دەستبەسەرکردندا گیانی لەدەستدا: ساڵی 1997 دوو نەوە دەستبەسەر دەکراین، بەڵام ئەمڕۆ سێ نەوەمان دەستبەسەردەکرێت

لە ڕۆژی دایکانی شەممە کە پێی نایە هەفتەی 700 هەمینەوە. بەڵام ئەم هەفتەیە جیاواز لە هەفتەکانی دیکە، پۆلیس ڕیگری لە کۆبوونەوە کەسوکاری ئەو هاوڵاتیانە گرت کە لە ماوەی دەستبەسەرکردنیاندا ونبوون و ماوەی 700 هەفتەیە لە مەیدانی گەلەتەسەرای لە ئیستەنبوڵ کۆدەبنەوە. ماسیدا ئۆجاک خوشکی حەسەن ئۆجاک کە لە ساڵی 1995 دەستبەسەرکرا و گیانی لەدەستدا وتی “ساڵی 1997 دوو نەوە دەستبەسەر دەکراین، بەڵام ئەمڕۆ سێ نەوەمان دەستبەسەردەکرێت. دایکم و خۆم و برازاکەم دەستبەسەکراین. تەنها یەک ڕستە دەڵێم؛ 700 هەفتە تێپەڕیوە بەڵام تاکو ئێستا ئومێدم کۆتایی پێنەهاتووە”.

 

ماسیدا ئۆجاک ڕووداوەکانی ڕۆژی شەممەی بەم شێوەیە باس کرد: “کورتەی ڕۆژەکەی من بەم شێوەیە بوو؛ دایکە 82 ساڵەکەم بە دەستی پۆلیس پاڵی پێوەندرا، قۆڵی من شین کرایەوە و تا  ناو ئوتومبێلەکە ڕایانکێشام، علیجانی برازام بەشێوەیەکی وەحشییانە لێیدرا و منیش ناچار دایکم بەجێهێشت و بەرەو برازاکەم ڕامکرد. هەروەها هەوڵدان بۆ شکاندنی قۆڵی گەمزە ئێلڤان. دواتر خراینە ناو ئۆتۆمبێلی و چەندین کاتژمێر بە کەلەپچەی پلاستیکەوە لەناو ئۆتۆمبێلەکە مامەوە. “

354 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

راوێژکارێکی باڵای ئەردۆغان دەستی لەکارکێشایەوە

بولێنت ئارنچ یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئاکەپە و راوێژکاری باڵای سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ...