بەپەلە

ناسا مانگێکی دەستکردنی نوێ ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات

دەزگای ناسا بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە چینە سەهۆڵییەکانی سەر زەوی و ڕووبارە بەستووەکان و سەهۆڵبەندانەکان، مانگێکی دەستکردی نوێی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.

 

بەهای ئەو مانگە دەستکردەی ناسا ڕەوانەی بۆشایی ئاسمانی کردووە بریتییە لە یەک ملیار دۆلار. مانگە دەستکردەکە ناوی (icesat – 2  ) وە و بۆ لێکۆڵینەوە لە جەمسەرەکانی زەوی و سەهۆڵبەندانەکان و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەکار دەهێنرێت. بە پێی دوایین ئامارەکانی ناسا، بە هۆی توانەوەی سەهۆڵبەندانەکانی جەمسەری باکورەوە یەک میلیمەتر ئاستی ئاو لە سەرانسەری جیهاندا بەرز بووەتەوە.

 

مانگە دەستکردە نوێیەکە بەراورد بە مانگی دەستکردی ( Icesat ) کە پێشتر لە لایەن دەزگای ناساوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرابوو، توانای کۆکردنەوەی زانیاری  ٢٥٠ هێندەی پێشتر زیادی کردووە و دەتوانێت لە یەک چرکەدا ١٠ هەزار تیشکی لەیزەری بنێرێت و وەریبگرێتەوە.

281 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

لە کاتی ڕوونکردنەوەی دەستهەڵگرتن لە بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا بورایەوە

تانجا ئیریشن بەڕێوەبەری بەشی دەرمانسازی سەر بە دەزگای دەرمان لە دانیمارک لە ...