بەپەلە

فواد مەعسوم سەردانی گۆڕانی کرد و ئەمڕۆش دەچێتە کەرکوک

د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق،  پاش سەردانەکەی بۆ سلێمانی، سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی كرد و له‌گه‌ڵ عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری‌ گشتی بزووتنه‌وەی گۆڕان‌ كۆبووه‌وه‌.

پاش کۆبونەوەکە له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا، فواد مەعسوم ڕایگه‌یاند: سه‌ردانی من بۆ لای گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ سوود له‌ بۆچوونه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان وه‌ربگرین.”

 مەعسوم وتیشی:” پڕۆژه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانم وه‌رگرتووه‌‌و ئه‌وانیش بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك نیشانداوه‌.”

لەلایەکی ترەوە سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند: “دكتۆر فوئاد مه‌عسوم لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێداچونه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و بڕیارانه‌ بكات كه‌ له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا به‌غداد دژی هه‌رێم دەریکرد.”

بڕیاریشه‌ ئەمڕۆ، فواد مەعسوم سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق سه‌ردانی كه‌ركووك بكات.

421 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

زیانێکی گەورە بۆ زمانی کوردی، مامۆستا قەدری یڵدرم کۆچی دوایی کرد

پرۆفیسۆر دکتۆر قەدری یڵدرم، کە یەکێکە لە زانا دیارەکانی کورد و خاوەنی ...