جیهانیسڵایدەر

چوارەمین گەورەترین شاری ئەفغانستان کەوتە دەست تاڵیبان

پێشڕەوییەکانی چەکدارانی تاڵیبان بە مەبەستی کۆنتڕۆڵ کردنی تەواوی خاکی ئەفغانستان بەردەوامە. شاری مەزاری شەریف کە یەکێکە لە شارە گەورەکانی ئەفغانستان و کۆتا شاری ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئەفغانستان بوو لە باکوری وڵات، کەوتە دەست چەکدارانی تاڵیبان.

شایانی باسە تەنها ٢ ڕۆژ پێش ئێستا ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان سەردانی شاری مەزاری شەریفی کرد.

شاری مەزاری شەریف بە چوارەم گەورەترین شاری ئەفغانستان دادەنرێت و بە بێ هیچ شەڕ و پێکدادانێک لە لایەن تاڵیبانەوە کۆنتڕۆڵ کرا.

بەرپرسێکی حکومەتی ئەمریکا بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاند کە هێزەکانی تاڵیبان گەیشتوونەتە ناوچەی چار ئەسیاب کە تەنها ١١ کیلۆمەتر لە شاری کابولی پایتەختی ئەفغانستانەوە دوورە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button