جیهانیسڵایدەر

ئێران سنورەکانی  بەسەر پەنابەرانی ئەفغانی دادەخات

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی میزان لە ئێران، ئیدارەی تاران دەروازە سنوورییەکانی بۆ ئەو ئەفغانییە داخست کە لە تاڵیبان هەڵهاتوون.

بەرپرسانی سنوری ئێران ڕایانگەیاند، کە بەرپرسانی هەر سێ پارێزگاکەی سەر سنووری ئەفغانستان ڕێنماییان پێکراوە کە ” ڕێگە نەدەن ئەو هاوڵاتیە ئەفغانییانە بە هیچ شێوەیەک سنوری نێوان ئیران و ئەفغانستان ببڕن.

بەپێی هەواڵی بی بی سی ؛ ڕاگەیەندراوە، کە لەم دواییانەدا ئێران کامپی پەنابەران بۆ ئەفغانیەکان لەسەر سنووری ئەفغانستان دادەنێت

بەپێی داتای UN ساڵی ڕابردوو 780 هەزار پەنابەری ئەفغانی لەئێران هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button