جیهانی

بایدن: درێژکردنەوەی پرۆسەی کشانەوەی سەربازانمان لە ژێر گفتوگۆدایە

ئەمریکا لە پلانی دایە تا 31ی ئاب سەربازەکانی لە ئەفغانستان بە تەواوی بکشێنێتەوە، سەرۆکی ئەمریکا بایدن وتی کە کشانەوەی سەربازەکان لە واشنتۆن بە هۆی چۆڵکردنەکانەوە دانوستانی لەسەر دەکرێت.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی باسی لە ئەگەری درێژکردنەوەی کشانەوەی سەربازانی ئەمەریکا کردووە بەهۆی چۆڵکردنی بەردەوام لە ئەفغانستان. بەڵام بایدن وتی هیواخوازە کە ناچار نەبن سەربازانی ئەمریکی بڵاوە پێ بکەنەوە و ئەگەر داواکاریەک لە وڵاتانی جی 7 هەبێت بۆ درێژکردنەوەی ماوەی کاری سەربازانی ئەمەریکا لە فڕۆکەخانەی کابول، وەڵام دەداتەوە “دەبینین چی دەکەین”.

سەرۆک دەوڵەت و حکومەتی وڵاتانی جی 7 ڕۆژی سێشەممە لە ڕێگەی ڤیدیۆی کۆنفرانسەوە لەسەر کارنامەی ئەفغانستان کۆبوونەوەی لوتکە ئەنجام دەدەن وڵاتانی جی 7 کە پێکهاتوون لە ئەمریکا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتالیا، کەنەدا، بەریتانیا و ژاپۆنن.

بایدن وتی، سەربازانی ئەمەریکا لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە هاوپەیمانێتیەکەدا، لە 14ی ئابەوە نزیکەی 28 هەزار کەسیان بردووەتە دەرەوە. بایدن، ئاماژەی بە داعش کرد و وتی: “ئێمە دەزانین کە تیرۆریستان هەوڵدەدەن سوود لەو دۆخە وەربگرن، هێرش بکەنە سەر بێ تاوانانی ئەفغانی و سەربازانی ئەمریکا”.

بایدن وێنەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حامد کارزای کابول بە “دڵتەزێن” ناوبرد، بەڵام وتی: هەمیشە “قورس و ئازاربەخش” دەبێت بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کەی دەستی پێکرد، چونکە لە هەمان مانگدا هەزاران کەس چۆڵکراون. بایدن ڕەخنەی لێگیراوە کە چۆڵکردنەکان بە باشی ڕێکنەخستووە و بەهۆی گواستنەوەی درەنگ لەگەڵ سەربازانی ئەمریکی ئەمریکاش بەهۆی کۆنتڕۆڵی ئاسان و خێرای تاڵیبان لە کابول تاوانبار دەکرێت.

ئەمریکا و هاوبەشەکانی دیکەی هەوڵ دەدەن هاوڵاتیان و ئەو ئەفغانیانەی کە لە نوسینگە نوێنەرایەتییەکانیان کار دەکەن لەگەڵ خێزانەکانیان چۆڵ بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button