بەپەلە

هێلەک زەردەکان تەواوی یاسای زیاد کردنی باجیان بە حکومەت هەڵوەشاندەوە

لە ڕونکردنەوەیەکی ئێدوارد فلیپ سەرۆک وەیرانی فەڕەنسدا کە لە پەرلەمانی وڵاتەکەی پێشکەشی کرد، ئاماژەی بەوە دا کە بەهۆی نەگونجانی زیادکردنی باجەکانەوە لەگەڵ بازاڕدا بڕیاریانداوە یاسا نوێیەکە بۆ ساڵی داهاتوو هەڵبوەشێننەوە.

جگە لەوەش سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند کە زیاد کردنی باج لەسەر نرخی کارەبا و گازیش بۆ ماوەی ٦ مانگ ڕادەگیرێت. ئەوەش پاش خۆپیشاندانی ١٣٦ هەزار کەس دێت لەو وڵاتە لە نێوان ١٧ی مانگی ڕابردوو تا ٢ی ئەم مانگە.

شایەنی باسە خۆپیشاندانەکانی ئەو ماوەیە بە توندوتیژترین خۆپیشاندانی چەند ساڵی رابردووی فەڕەنسا هەژمار دەکرا، کە تیایدا ٣ کەس گیانیان لەدەست دا و بە سەدانیش بریندار بوون و زیاد لە ٤٠٠ کەسیش دەستگیر کران.

شایەنی باسە بەشیکی زۆر لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکان، ئەو کەسانە بوون کە بەهۆی کریی زۆری ناوەندی شارەکانەوە، ماڵیان لە دەرەوەی شارەکان دروست کردبوو.

بەپێیزانیارییەکان، بەهۆی داخستنی چەندین شەقام و سوتاندنی ئوتومبێل و زیانەکانی ترەوە، خۆپیشاندانەکان زیانی ٣-٤ ملیۆن یۆرۆیان خستووەتەوە، یەکێک لە شەقامە بەناوبانگەکانیش کە شەقامی چامپس ئیلیسیسە داخرابوو.

191 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

لە شاری فلادیلفیا بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا

لە شاری فلادیلفیا لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئەو شارەوە لە دژی ...