بەپەلە

ئێردۆغان بانگهێشتی تڕەمپ دەکات

هۆگان گیدلێی وتەبێژێک بە ناوی کۆشكی سپی لە ڕاگەیەندراوێکی تایبەتدا ڕایگەیاند کە هێشتا هیچ بەروارێک لە پلاندا نییە کە تیایدا دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا سەردانی تورکیا بکات.

ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی پاش ئەوە دێت ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی ڕەجەب تەیب ئێردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ئێردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی بانگێشتی کردووە بۆ تورکیا، دۆناڵد تڕەمپیش بە گەرمییەوە داواکەی پەسەند کردووە و وتوویەتی کە لە ساڵی ٢٠١٩دا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

وتەبێژەکەی کۆشكی سپی بانگهێشت کردن و پەسەند کردنەکەی پشتڕاست کردۆتەوە، بەڵام ڕایگەیاندووە؛ ” هەرچەندە هێشتا هیچ پلانێکی دیاریکراو نییە، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە داهاتوودا تڕەمپ سەردانێکی لەو جۆرە دەکات.”

210 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

فەیسبوک و ئینستاگرام ئەکاونتی ترامپیان کردەوە

هەژمارە فەرمیەکانی فەیسبوک و ئینستاگرامی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کرایەوە دامەزرێنەری فەیسبوک ...