بەپەلە

بازاڕی ئۆتۆمبێل لە ئەوروپا سست بووە

لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لە ئەوروپا فرۆشی ئۆتۆمبێل بە بەراورد بە مانگی ١ی ٢٠١٨ بە ڕیژەی ٪٤،٦ کەمی کردووە. شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆخی ئابوری و لەدەستدانی بەهای یۆرۆ و هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا کاریگەری لەسەر ئەم دۆخە هەیە.

لەلایەکی ترەوە دۆخی بازرگانی بەرەو دوواوە ڕۆیشتووە و بەکارهێنەریش بڕوای بە کۆمپانیاکان کەم بووەتەوە ئەمەش هۆکارێکی تری ئەم دۆخەیە.

بەپێی داتاکانی یەکێتی ئەوروپا و بازرگانی ئازادی ئەوروپا لە کاتێکدا کە لە ساڵی پاردا فرۆشی ئۆتۆمبێل ١.٢٥ ملیۆن بووە لەمساڵدا ئەو ڕێژەیە بۆ ١.٢ ملیۆن دادەبەزێت.

فرۆشی ئۆتۆمبێلی کریسلەر ٪١٤،٩، فۆرد ٪٦.٦ ڤۆڵکسواگن ٪٦.٤، نیسان ٪٢٤.٧ دابەزینی بەخۆوە بینیووە.

426 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

بەریتانیا؛ بەهۆی بڕیارێکی حکومەتەوە لە یەک مانگدا ٦٤ ملیۆن داواکاری خواردن هەبوو

حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند کە لە مانگی ئابدا ٦٤ ملیۆن داواکردنی خواردن هەبووە ...