Deprecated: class-oembed.php is deprecated since version 5.3.0! Use wp-includes/class-wp-oembed.php instead. in /var/www/wp-includes/functions.php on line 5051
ناسا بۆ یەکەم گەشتی بۆ سەر مارس بەدوای کەشتیوانی کۆمیدیدا دەگەڕێت – Daily Kurdistan
بەپەلە

ناسا بۆ یەکەم گەشتی بۆ سەر مارس بەدوای کەشتیوانی کۆمیدیدا دەگەڕێت


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620

دەزگای ئاسمانەوانی ئەمریکی ناسا، پلانی داناوە لە ساڵی ٢٠٣٣ گەشتی مرۆڤ بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجام بدات، بۆ ئەم کارەش بەدوای کەشتیوانێکی کۆمیدیدا دەگەڕێت.

دەستەکە ئاماژەی بەوەداوە ئەو کەسەی کە بەدوایدا دەگەڕێن کەسێکە کە بتوانێت لە دۆخە نائارامەکاندا هێوریان بکاتەوە و دۆخەکان بە ئاسانی وەربگرێت ئەو کەسەس لەگەڵ گروپێکی ٤ کەسیدا کار دەکات.

جێفرەی جۆنسۆن پڕۆفیسۆر لە زانکۆی فلۆریدا لە ئەمریکا ئەم پڕۆژەیە بەڕێوە دەبرێت، ‘ گەشتێکی لەو شێوەیە بۆ سەر مارس کارێکی قورسە و کار لەسەر ئارامی ئەو کەسانە دەکات کە گەشتەکە ئەنجام دەدەن بۆ ئەو مەبەستەش ئەو کەسەی کە لەو گەشتەدا بەشداری دەکەن پێویستە زۆر ئارام بن. بۆ ئەم مەبەستەس پێویستمان بە کەسێک هەیە کە لەڕوی ورەوە بتوانێت ورەی گروپەکە بەرز بکاتەوە”.

جۆنسۆن باس لەوە دەکات لە ئەنتەرتیکادا لێکۆڵینەوەیەکیان لەسەر گەشتە ماوە درێژە ئاسمانیەکان کردووە کە تیایدا لەو گەشتانەیە گروپەکە پێویستیان بە چەندین جۆر لە کەسایەتی دەبێت کە لەگەڵیاندا بەشدار بن بۆ ئەوەی بەشێووەیەکی ئەرێنی کار لەسەر دەرونیان بکەن. لەوانەش، “کەسی هەزەلی کەسێک کە توانای گێڕانەوەی چیرۆکی هەبێت، کەسێک کە بتوانێت لە کێشەی کەسی بەرامبەری بگات”. لە وڵاتانی ڕوسیا و پۆڵەندا و چین و هیندستانیش لێکۆڵەرەوە دەرونناسەکان بەهەمان ئامانجی ئێمە گەیشتوون.

ناسا پلانی ئەوەی هەیە کە لە ساڵی ٢٠٢٣ چەند کەشتیوانێک بنێرێت بۆ سەر مانگ بۆ ئەوەی ئامادە کاری بۆ گەشتی ناسا بکەن. وڵاتانی ڕوسیا و چین پلانی ئەوەیان هەیە کە لە ساڵی ٢٠٤٠ گەشتەکانیان بۆ سەر مارس ئەنجام بدەن. وەبەرهێنەرانی وەک ئیلۆن موشک تاک لایەنە کارەکانی بۆ گەشت بۆ سەر مارس بەڕێوە دەبات.

ماوەی نێوان مارس و زەوی ٢٢٥ ملیۆن کیلۆمەترە گەشتەکە نزیکەی ٨ مانگی پێدەچێت.

ماوەی پەیوەندی نێوان گەشتکەران و نوسینگەی گەشتەکە ٢٠ خولەک دەبێت بەو واتایەی ئەگەر ئەوانەی گەشت دەکەن پەیوەندیەک ئەنجام بدەن پاش ٢٠ خولەک پەیوەندیەکە دەگاتەوە نوسینگەی ناسا.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو کەسانە کە گەشت دەکەن خۆیان بە تەنها دەمێنەوە.

لە تاقیکردنەوەیەکدا کە لە پێشوودا ئەنجامدراوە دواکەوتنی پەیوەندی کەشتیەوانان لەگەڵ نوسینگەی گەشتەکە لە ڕووی دەرونیەوە کار لەسەر کەشتیەوانان دروست دەکات.

پێکەنین بۆ وا لە مرۆڤ دەکات کەسێکی داهێنەر بێت؟

بەهۆی دواکەوتنی قسەوە بۆ ماوەی ٥٠ چرکە دەرکەوتووە کە لە کەشتییە ئاسمانیەکاندا بووەتە هۆی دروست بونی دۆخی کەشتیوانەکە و ناتوانێت کارەکەی بە شێوەیەکی گونجاو ئەنجام بدات.

پڕۆفیسۆر جۆنسۆن باسی لەوە کرد کە ئەو کەسانەی وەردەگیرێن لە سەنتەری ناسا کە شوێنێکی تایبەتیان بە تاقیکردنەوەکانیان هەیە بۆ ماوەی ٣٠ بۆ ٦٠ رۆژ دەهێڵرێنەوە و لەوێدا تاقی دەکرێنەوە بۆ ئەوەی بزانرێت تا چەند دەتوانن سەرکەوتوو بن لە ئەنخجامدانی گەشتەکانیاندا.

333 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان


Notice: Undefined index: tie_hide_share in /var/www/wp-content/themes/jarida/single.php on line 65
x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەردۆغان: سوپاس بۆ خوا بایدن باسی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی نەکرد


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620
یەکێک لەو کێشانە کە چاوەڕوان دەکرا لە کاتی کۆبوونەوەی بایدن و ئەردۆغاندا ...