بەپەلە

ئەمریکا بە وێنەی قەزافی سەرۆکی ڤەنزوێلا دەترسێنێت

لەگەڵ ئەوەی کە ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی دژایەتییەکی ڕاستەوخۆی ڕژێمەکەی نیکۆلاس مادورۆی سەرۆکی ڤەنزوێلا دەکات و لە ئێستادا خوان گوایدۆی سەرۆکی پەرلەمانی وەک سەرۆکی ئەو وڵاتە ناساندووە، سیناتۆریکی کۆمارییەکان مادورۆ بە وێنەی موعەمەر قەزافی و نیکۆلای چاڤوشێسکو دەترسێنێت.

مارکۆ ڕوبینۆ ی سیناتۆر بەبێ ئەوەی هیچ لەسەر وێنەکان بنووسێت، لە تویتێکدا دوو وێنەی موعەمەر قەزافی سەرۆکی پێشووی لیبیای بڵاوکردووەتەوە، یەکێکیان لە ئەوپەڕی دەسەڵاتدارییدا گیراوە و ئەوەیتریان پاش ئەوە گیراوە کە کەوتووەتە دەست خۆپیشاندەران و چەکدارانی لیبیا لە سالی ٢٠١١ دا، کە دواتریش بە گوللە کوژرا، لە توویتێکی تریشدا وێنەی نیکۆلای چاڤوشێسکو سەرۆکی پێشوی ڕۆمانیا و هاوسەرەکەی بڵاو کردووەتەوە کە پاش کەوتنە دەست شۆڕشگێڕانی وڵاتەکەی لە ساڵی ١٩٨٩دا لەسێدارە دران.

هەرچەندە ئەو سیناتۆرە هیچی ەسەر وێنەکان نەنووسیوە، بەڵام، لە تێچیندا چەندین کەس نووسیویانە کە ئەوە پەیامێک و هەڕەشەیەکی ناڕاستەوخۆیە لە نیکۆلاس مادورۆی سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا، کە سەرەڕای دەوڵەمەندی وڵاتەکەی، هاوڵاتییەکانی لە دۆخێکی ناخۆش و ژێر هێڵی هەژارییدا دەژین.

شیەنی ئاماژەیە جگە لەو دوو وێنەیە، مارکۆ ڕوبینۆ لە توویتێکی تردا نووسیویەتی: “تەنانەت سەگی پۆلیسەکانیش لە ڕژێمەکەی مادورۆ هەڵدێن”.

278 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆسفیسۆرێک دیاردەی گەرمبوونی زەوی ڕەتدەکاتەوە

گێنادی ماتیشۆڤ پرۆفیسۆر لە سەنتەری زانستی باشور لە ئەکادیمی زانستی ڕوسیا چەند ...