بەپەلە

حکومەتی ئەڵمانیا پەنابەران سنوورداش دەکاتەوە

پاش ماوەیەکی زۆر لە تاوتوێ کردنی پڕۆژەیاسای سنوورداشکردنەوەی ئەو پەنابەرانەی وەڵامی نەرێنییان وەرگرتووە، حکومەتی ئەڵمانیا پڕۆژەیاساکەی پەسەند کرد کە تیایدا حکومەت و وەزارەتی ناوخۆ دەستکراوە دەکات تا ڕادەی دەستبەسەرکردنی پەنابەران تا کاتی سنوورداش کردنەوە.

پڕۆژەیاساکە لەلایەن هۆرست سیهۆفەر وەزیری ناوخۆوە ئامادەکرابوو کە لێکدراوی ٣ پڕۆژەیاسای جیاواز بوو. پڕۆژەکە بە ئامانجی خێراتر سنوورداشکردنەوەی پەنابەرەکان پێشکەش و پەسەند کراوە و تیایدا ڕێ بە وەزارەتی ناوخۆ دەدات زیندانە ئاساییەکانیش بۆ دەستبەسەرکردنیان بەکاربهێنێت، تا زیندانەکانی تر زۆر قەرەباڵغ نەبن.

لە پڕۆژەیاساکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ناونیشانێکی نوی بۆ ئەو کەسانە دەدۆزرێتەوە کە بنەچە و هاوڵاتییبوونیان دیارنییە و ئاشکرایان نەکردووە، هەرکەسیکیش کە وەڵامی نەرێنی وەرگرتووە ئەگەر کار بکات سزا دەدرێت. لە بەشێکی تری یاساکەشدا ماددەیەک هەیە کە هاوکاریی ماددی بۆ پەنابەرەکان لە ١٣٥ ئیرۆوە زیاد دەکات بۆ ١٥٠ ئیرۆ.

یاساکە مافی بەشداریی کردن لە کۆرسی زمان و گەڕان بەدوای کاریشدا بۆ ئەو پەنابەرانە دەستەبەر دەکات کە زیاتر لە ٩ مانگە مافی مانەوەیان وەرگرتووە.

 

DW

227 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆسفیسۆرێک دیاردەی گەرمبوونی زەوی ڕەتدەکاتەوە

گێنادی ماتیشۆڤ پرۆفیسۆر لە سەنتەری زانستی باشور لە ئەکادیمی زانستی ڕوسیا چەند ...