سڵایدەروێنە

لەبەرئەوەی قژی کچەکەیان بڕیوە داوای قەرەبوو بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار دەکات

باوکێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بیانوی ئەوەی کە کچەکەی بێ ئەوەی ویستی لەسەر بێت لە قوتابخانەکەیدا قژیان بڕیووە، داوا دەکات لەلایەن بەرێوبەر و دوو کارمەندی قوتابخانەکەوە بە بڕی ١ ملیۆن دۆلار قەرەبوو بکرێتەوە.

لە ویلایەتی میشیگان جیمی هۆفمایەر لە مانگی مارتی ڕابردووا کچەکەی بە ناوی جێرنی کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە دەبینێت کە بەشێک لە قژی بڕدراوە. جێرنی بە باوکی وت کە قژە لولەکانی لەلایەن هاوڕێیەکیەوە لە پاسەکەدا بڕدراوە، پاشان باوکی جۆرنی دەبات بۆ ساڵۆنێک بۆ ئەوەی قژی بۆ ڕێک بکەنەوە.

بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج بوو ڕۆژی دواتر دووبارە قژی جێرنی بەشێکی تری بڕاوە کاتێک کە دێتەوە بۆ ماڵەوە، ئەمە جیمی باوکی توڕە دەکات و دەچێتە دادگا و داوای یاسای لەسەر قوتابخانەکە  تۆمار دەکات و داوای ١ ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەکات.

جیمی دەلێت کە کچەکەی لە ڕوی ڕۆحی و دەرونیەوە زەرەری پێگەیشتووە.

بۆ ئەومەبەستەش بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و پێشێلکردنی مافی نەتەوەی و هێرشی دەرونی تۆمەتباری کردوون.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button