بەپەلە

دادگایەکی تورکیا سزای کەسێکی دا کە پۆستی لەسەر هالک بانک کردووە

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەبەر٣ ی تورکی، هاوڵاتییەک بەناوی کەریم یڵماز، پاش ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پۆستێک دەکات لەسەر بابەتی سزادانی هاڵک بانکی تورکیا لەلایەن ئەمریکاوە، دادگەیەکی وڵاتی تورکیا سزای ١٠ مانگ زیندانیی کردن و ١٦ هەزار و ٦٦٠ لیرەی بەسەردا سەپاندووە.

سەلچوک نورای پارێزەری کەریم یڵماز سەبارەت بە دۆسیەکە و سزادانی کەرم بە ئاژانسەکەی راگەیاندووە کە لە دۆسیەکاندا نووسراوە کە گوایە کەریم نووسیویەتی”بانکەکە بە بڕی ٤٩ ملیار دۆلار سزا دراوە” لەکاتێدا ئەو نووسیویەتی “٤.٩”،هەروەها ئەو زانیارییانەش پێشتر لە شوێنی تر بڵاوکراونەتەوە، بەڵام کەریم بە بانگەشە کردن بۆ ئەوە تۆمەتبار کراوە.

پارێزەرەکە دەڵێت:” تۆمەتبارەکە هەواڵێک کە پێشتر بڵاوکراوەتەوە، دیسان بڵاوی کردۆتەوە، واتە ئەم سەرچاوەی هەواڵەکە نییە، هیچ مەبەستێکی تایبەتیشی نەبووە لەو کارەی، بۆیە پێویستە بێتاوانیی بسەلمیندرێت.”

شایەنی باسە جگە لەو سزایە، لە ئێستادا بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاریی نادروست و بڵاوکردنەوەی دەنگۆ داوای سزای ١-٣ ساڵ زیندنایی کردن بۆ کەریم دەکرێت.

شایەنی ئاماژەیە چەند بەرپرسێکی هاڵک بانک لەناویاندا هاکان ئەتیلای سەرۆکی بانکەکە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە تۆمەتبارن بە سپیکردنەوەی پارە و شکاندنی ئابڵوقەی سەر ئێران، ماوەی نزیکەی ٢ ساڵە چەند دادگایەکی ئەمریکا کار لەسەر دۆسیەکانی هاڵک بانک دەکەن و هاوکات ڕەزا زەڕابیش کە بازرگانێکی بە ڕەگەز ئێرانییە تۆمەتبارە بە تێکەڵاوبوون لە شکاندنی ئابڵوقەی سەر ئێران و کارکردن بۆ بانکە تورکییەکە، لە ئێستادا هەریەک لە زەڕاب و ئەتیلای لە ئەمریکا زیندانین.

179 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوڵاتییەکی کورد لە زیندانێکی تورکیا لەژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا

سەرکان تومای تەمەن ٢٥ ساڵ لە ڕۆژی شەممە لە زیندانی کرکالێی جۆری ...