بەپەلە

ڕۆیتەرز: تورکیا چەکی ناردووە بۆ بەرهەڵستکارە سوورییەکان

بەرهەڵستکارەکانی سووریا ئاشکارایان کرد کە تورکیا بە چەک و کەلوپەلی سەربازی پشتیوانییان لێدەکات بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە فراوانانەی لە لایەن سوپای ڕژێمی سوریاوە بۆ سەر شاری ئیدلیب ئەنجام دەدرێت.

حکومەتی ئەنقەرە ڕایگەیاند بڕێک چەکی نوێی وەک پشتیوانی ناردووە بۆ هێزە بەرهەڵستکارەکانی سووریا. بە پێی لێدوانی بەرپرسێکی هێزە بەرهەڵستکارەکانی سوریا و شایەتحاڵێک بۆ ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز، نزیک نیوەشەو کاروانێکی سەربازی تورکیا گەیشتوونەتە ئەو بنکە سەربازییەی لە باکوری شاری حەمادایە.

ڕۆژی شەمە ڕاگەیەندراوێک لە لایەن بەرپرسانی باڵای هێزە بەرهەڵستکارەکانی سوریاوە بڵاوکرایەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کرا کە ئامانجی سەرەکی تورکیا لە ناردنی ئەو پشتیوانییانە بۆ هێزە بەرهەڵستکارەکان تەنها بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە فراوانە بوو کە لە لایەن سوپای سوریاوە بۆ سەر شاری ئیدلیب ئەنجام درا.

یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی هێزە بەرهەڵستکارەکانی سوریا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بەو شێوەیە تورکیا پەیامی ئەوەی بە هێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا کە ئەوان سوورن لەسەر مانەوە پارێزگاری کردن لەو ناوچانەی باکوری سوریا کە لە ژێر دەسەڵاتیاندایە.

سوریا: هێرشە سەربازییەکان چڕتر دەکەینەوە

تا ئێستا بەرپرسانی تورکیا بە فەرمی هێچ ڕوونکردنەوەیەکیان دەربارەی ئەو بابەتە بڵاونەکردووەتەوە. بەڵام ناجی موستەفا یەکێک لە بەرپرسانی بەرەی نوسرە کە لە لایەن تورکیاوە پشتیوانییان لێدەکرێت، ڕایگەیاند بە هۆی ئەو پشتیوانییە مادی و لۆجیستییانەی لە لایەن تورکیاوە پێیان دەگات ماوەیەکی زۆرە خاوەنی جبەخانەیەکی گەورە و فراوانن. وە هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە چەندین چەکی قورس و پێشکەوتوو، و کەلوپەلی سەربازی پێشکەوتوویان لە لایەن تورکیاوە بەدەست گەیشتووە کە ئەوەش زۆر هاوکاری کردوون لە بەدەستهێنانەوەی چەندین ناوچەدا.

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لە ناو سوپای سوریا لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند سوپای سوریا لە کۆتایی هەفتەی ڕابردووەوە ژمارەی سەربازەکانی لە ناوچەکە زیاتر کردووە. جگە لەوە سوپای سوریا ڕۆژی شەمە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا شاری ئیدلیب و ناوچەکانی دەوروبەری بە حەشارگەی تیرۆریستان ناوبرد و ڕایگەیاند کە هێرشە سەربازییەکانیان بۆ ئەو ناوچانە چڕتر دەکەنەوە.

193 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

هەرکاتێک ئەردۆغان ناوی زاواکەی دێنێت لیرە زیاتر و زیاتر دادەبەزێت

لەکاتێکدا لێدوانەکانی ئەم دواییانەی ئەردۆغان بەو شێوەیە لێکدرایەوە کە زاواکەی دەگەڕێتەوە لە ...