بەپەلە

نێچیرڤان بارزانی: کوردستان خاوەن سەرمایەیەکی مرۆیی دەوڵەمەندە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2017.12.12، لە شاری هەولێری پایتەختی کوردستان، لە ڕیوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنیستیتیوتی کوردستان بۆ کارگێڕی گشتی بە فەرمی کرایەوە.

لە مەراسیمەکەدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان خاوەن سەرمایەیەکی مرۆیی دەوڵەمەندە و لە پسپۆڕی و تایبەتمەندیی بوارەکاندا دوڵەمەندە. ئەگەر ئەمە بەپێی ستانداردە جیهانییەکان ئاراستە بکرێت، سوودێکی زۆری بۆ هەموو بوارەکانی کارگێڕی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دەبێت”.

هەروەها وتی: “ئەنستیتیوتی کوردستان بۆ کارگێڕیی گشتی کە لەگەڵ پێکهاتنی کابینەی حەوتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووەتە بەشێک لە وەزارەتی پلاندانانی حکوومەت و پێشتر ڕێکخراوێکی ناحکوومی بووە”.

بارزانی لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: “سوپاسی هاوکارییەکانی کۆریای باشوور دەکەین و سەلماندوویانە کە دۆستی گەلی کوردستانن و لە ساڵانی ڕابردوو بەردەوام هاوکارییان پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە و ئەم پڕۆژەیە دیسانەوە لەلایەن کۆرییەکانەوە جێبەجێ کرا.”

لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: “دەمەوێ بەبیر خۆمانی بهێنینەوە کە ئەو هەموو هاوکارییەی تیمی زەیتوونی سەربازیی کۆریای باشوور بۆ هەرێمی کوردستانی کرد. لێرەوە دوای چەند ساڵ سوپاسی یەک بە یەکی ئەو سەربازانە دەکەین کە ئەوکاتە هاتنە کوردستان و پرۆژەی زۆریان، بەتایبەتی لە پارێزگای هەولێر ئەنجام دا. دڵنیایان دەکەینەوە کە گەلی ئێمە ئەو هاوکارییانەی لەبیر ناچێت و هیوادارم ئەنستیتیوتی کوردستان بۆ کارگێڕیی گشتی ببێتە ناوەندێکی سەرەکی بۆ پەرەپێدانی توانای کارمەندانی حکوومەت و پیرۆزبایی باڵەخانە تازەکەیان لێ دەکەم”.

352 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەحمەد تۆرک: بۆ منداڵەکانمان زۆر قورس دەبێت

هەدەپە لە ماردین سەکۆیەکی لە ژێر ناونیشانی “دادپەروەری بۆ ویستی گەل” بەڕێوەبرد. ...