جیهانیسڵایدەر

لایەنەکانی فەنزوێلا دەست بە گفتوگۆ دەکەنەوە

لە وڵاتی نەرویج هەردوو لایەنی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا کۆدەبنەوە.

ئەمە بۆ جاری سێیەمە و بۆ جاری دووەم لە مەکسیک هەردوولا کۆبوونەوە و کۆبونەوەکان بەردەوامیان هەیە و وابڕیارە هەتا ڕۆژی ٢ شەمە درێژە بخایەنێت.

وتەبێژی حکومەتی ڤەنزوێلا باسی لەوە کرد کە هەموو هەوڵیکی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی ئەو سزایانەی کە لەلایەن وڵاتانی دەرەوە خراوەتە سەر وڵاتەکەیان هەڵبگیرێت، هەروەها ئامانجمان ئەوەیە کە ئەو پارانەی ولاتی ڤەنزوێلا کە لەلایەن وڵاتانی دەرەوە دەستیان بەسەردا گیراوە بۆ وڵاتەکەمانی گەرێنینەوە.

لەلایەکی ترەوە وتەبێژی هێزی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا باسی لەوە کرد کە گرنگترین بابەت لە کۆبونەوەکانی ئەم جارەدا باس دەکەن ئەویش کێشەی نەبونی دادپەروەری و سیستەمی داد لە وڵاتدا.

ئێمە چەندین پڕۆژە لە کۆبونەوەکاندا دەخەینە ڕو ئامانجمان باشکردنی دۆخی هاوڵاتیانی وڵاتەکەمانە.

لە کۆبونەوەکانی پێشوشماندا ئامانجمان باشکردنی دۆخی هاوڵاتیان بووە بە زوترین کات پێویستە سەرەتایەکانیان بۆ دابین بکریت و لەم دۆخە خراپە دوریان بخەینەوە.

بەپێی ئەنجامی دوان کۆبونەوەکان وا دەردەکەوێت لە هەڵبژاردنی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلاش بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button