بەپەلە

تورکیا کۆتایی بە پێشوازی کردن لە ئاوارە سورییەکان هێنا

لە سەرەتای شەڕی ناوخۆی نێو سوریادا پەنابەرێکی زۆری سوری ڕویان لە تورکیا کرد و لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە پێشوازیان لێکرا و ئاکەپە بە چەندین ڕێگا یاریدەی ئەو پەنابەرە سوریانەی دەدا.

ئێردۆغان دەیەوێت بە ناردنەوەی سوریەکان وەک یەکەم هەنگاو گۆڕانکاری لە نێو حکومەتەکەیدا دەست پێبکات.

گۆڕانکاری سیاسەتی حکومەت لە تورکیادا بەرامبەر پەنابەرانی سوریا لە ڕۆژنامەی دی دەبلیودا بە وردی باسی لێوە کراوە:

سەرۆک شارەوانی ئیستەنبوڵ داوای لەو هاوڵاتیە سوریانە کردووە کە لە شارەوانی ئیستەنبوڵدا ناویان تۆمار نەکراوە لە ئیستەنبوڵ بچنە دەرەوە. هەتا ٢٠ ئاب کاتیان پێ دراوە لە دوای ئەو وادەیەوە پێویستە بگەڕێنەوە ئەو وڵاتەی کە لێوەی هاتوون.

ئەم بابەتەش خاڵێکی وەرچەرخان دەبیت لە بابەتی پەنابەراندا لە سوریادا. ٨ ساڵ لەمەو پێش یەکەم کۆچی پەنابەرانی سوریا هاتنە نێو تورکیاوە. لەو کاتەدا رەجەب تەیب ئێردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا بوو، ئەو هاوڵاتیە سوریانەی بە “برا موسوڵمانەکانمان” ناو دەبرد، دەیوت کە پێویستە لەم دۆخە ناهەموارەدا پاڵپشتیان لێوە بکەین.

 

 

کەلتوری بەخێرهاتن لە تورکیادا بەکۆتا هات

لەو کاتەوە هەتا ئێستا چەندین شت لە تورکیادا گۆڕاوە: ئابوری توشی قەیرانی گەورە بووەتەوە، پارتی ئاکەپە کە لەو کاتەدا پاڵپشتیەکی زۆری هاوڵاتیانی هەبوو لە ئێستدا دەنگەکانی ئێردۆغان لە تورکیادا بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمبونەوەی بەخۆوە بینیووە.

بەڕێوبەری ڕێکخراوی کەپری سوری مەهدی داود بە ئاژانسی ئەی ئێف پی فەڕەنسی ڕاگەیاند کە ٦٠٠ هاوڵاتی سوری لە تورکیادا سنورداش کراونەتەوە. مەهدی داودی باسی لەوە کرد هەتا ئێستا شەڕ لە سوریادا کۆتای پێ نەهاتووە و لە ڕۆژی دووشەمەدا  ٥٩ هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی هێرشە ئاسمانیەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.

حکومەتی تورکیا لەو کاتەی شەڕ لە سوریا دەستی پێکردووە هەتا ئێستا ٣،٦ ملیۆن پەنابەری سوری گرتووەتە خۆی، چەندین خزمەتگوزاری پێوستی پێشکەش بەم پەنابەرانە کردووە. بەڵام هەندێک لەو پەنابەرانە ناویان تۆمار نەکراوە. ئەو پەنابەرانەی کە ناویان تۆمار کراوە تەنها لە  ئیستەنبوڵدا ژمارەیان گەیشتووەتە ٥٤٧ هەزار پەنابەری سوری. باس لەوە دەکرێت کە بە سەدان هەزار پەنابەر لە ئیستەنبوڵدا هەن و ناویان تۆمار نەکراوە. لەبەر ئەوەی لە شارۆچکە و لەدێکاندا دەژین زۆرینەیان لە ئیستەنبوڵدا بە شێوەی قاچاخ کاردەکەن.

 

لە تویتەر ڤیدیۆکان بڵاو دەکرێنەوە

سەرۆک شارەوانی ئیستەمبول دایەوێت ئەو هاوڵاتیە سوریانەی کە ناویان لە ئیستەمبوڵ تۆمار نەکراوە بۆ سوریا بنێرێتەوە. تەنانەت کۆچبەرە سوریەکان بەوە دەترسێنرێن بیاننێرنەوە بۆ سوریا، ئەمەش مەترسیدارترین خاڵی وەرچەرخانە لە سیاسەتی ڕادیکاڵدا. وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیلو، پەنابەرە سوریەکان نانێردرێنەوە بۆ سوریا باڵکو دەبرێنەوە بۆ ئەو کامپانەی کە بۆمان دیاری کردون.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا چەند ڤیدیۆیەک بڵاو کراوەتەوە، کە تیایدا چەند گەنجێک دەستیان بەستراوە و لە ناو پاسێکدان بەرەو سوریا سنورداش دەکرێنەوە. چالاکوانێکی مافی مرۆڤی سوری لە ئیستەمبوڵ کە لە هەمان کاتیشدا ڕۆژنامە نوسە بە ناوی ئەسعەدحەنا ئەم ڤیدیۆیانەی بڵاو کردوەەتوە. حەننا بە ڕۆژنامەی وێڵتی ئەڵمانی ڕاگەیاند کە هاوڵاتیە سوریەکان لە لایەن حکومەتی تورکیاوە بەرەو سوریا دەگێڕدرێنەوە، تەنانەت هەندێک لەو هاولاتیانە سوریانەی کە لە شارەوانی ئیستەمبوڵدا ناویان تۆمار کراوە لە نێو ئەو کەسانەدا هەن کە بە زۆرە ملێ بەرەو سوریا دەنێردرێنەوە. دەسەڵات دارانی تورکیا هەندێک بانگەشەیان بڵاو کردووەتەوە کە باس لەوە دەکەن ئەو کەسانەی کە نێردراونەتەوە خۆ بەخشبون و خۆیان داوای ناردنەوەیان کردووە.ئەوەی کە حکومەتی تورکیا دەیکات بەرامبەر هاوڵاتیا سوریەکان شتێکی نوێ نیە. ئابوری تورکیا لە ژێر پەستاندایە. لە مانگی حوزەیراندا هەڵئاوسانی ئابوری بۆ ٪١٦ بەرز بووەوە. نان و پیاز چەند خواردنێکی تریش بە شێوەیەکی بەرچاو نرخیان بەرز بووەوە کە ئەمەش ڕاستەوخۆ کار لەسەر ژیانی هاولاتیان دەکات، زۆرینەی کات هاوڵاتیانی تورکیا پەنابەرە سوریەکان بە هۆکاری ڕودانی ئەم قایرانانە تۆمەتبار دەکەن. لە بواری کاریشدا سوریەکان لە لایەن هاوڵاتیە تورکەکانەوە کەسی خۆشەویست نین.

لێکۆڵەرەوەیەکی کۆچ و پەنابەران مەتین جۆراباتیر ڕایگەیاند،”لە کاتی خراپ بونی ئابوری وڵاتدا ئەگەر خاوەن کاریک بیەوێت هەنددێک لە فەرمان بەرانی لە کار دور بخاتەوە ئەوا هاوڵاتیە سوریەکان پێشینەن بۆ ئەوەی لە کار دور بخرێنەوە. بەلام هاوڵاتیە تورکەکان هەست بەم دۆخە ناکەن و بە شێوەیەکی گشتی سودی هاولاتیە سوریەکان بۆ تورکیا نابینن، ئەمەش بوەەتە هۆی ئەوەی کە هاولاتیە تورکەکان ڕق و کینەیان بەرامبەر پەنابەرە سوریەکان زیاتر ببێت.

 

پەنابەران بونەتە قوربانی سیاسەتی هەڵەی ئاکەپە

بە شێوەیەکی گشتی مامەڵەی خراپ لەگەڵ پەنابەراندا دەکرێت، بەڵام میدیاکانی تورکیا ئەم ڕاستیانە بڵاو ناکەنەوە لە بەرامبەردا چەندین بانگەشە بلاو دەکەنەوە کە باس لەوە دەکەن حکومەتی تورکیا پارەیەکی زۆری داوەتە پەنابەران لە چەندین بورادا بە بێ بەرامبەر خزمەتیان دەکات. بەڵام ڕاستیەکان ئەوەیە کە ئەو بڕە پارانەی دەدرێتە هاوڵاتیە سوریەکیان لە لایەن حکومەتی تورکیاوە نەدراوە بەڵکو لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە دابین کراوە. ئەم ڕاستیانە بە ئەنقەست لە هاوڵاتیە تورکیەکان دەشاردرێتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ڕق وکینەی تورکەکان بەرامبەر پەنابەرە سوریەکان زیاد بکات.لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی تورکیادا کە لە مانگی ٣ی ئەمساڵدا ئەنجام درا ناڕازیبونی هاوڵاتیان لە هەلبژاردنەکانی ئەمساڵدا رەنگی دایەوە. سیاسەتی ئاکەپە بەرامبەر پەنابەران بوە هۆی ئەوەی کە شارەوانیەکانی ئەنقەرە و ئیستەمبوڵ لە بەرژەوەندی جەهەپە لە دەست بدات کە ئەمەش دۆڕانی گەورەی ئاکەپە لە شارە گەورەکانی تورکادا دەردەخات. ئەردۆغان هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەمبوڵی دووبارە کردەوە بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بوو لەو هەڵبژاردنەدا دەنگەکانی هەکەپە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد. ئەردۆغان ڕاهاتوە لەوەی کە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، سەرنەکەوتنی ئەم جارەی زەبرێکی گەورەی پێ گەیاند. حکومەت لە ئێستادا دیەوێت پەستانەکە لەسەر خۆی لا ببات و بیخاتە سەر پەنابەران. پەنابەران دەبنە یەکەم قوربانی ئەو دۆخە خراپەی ئابوری کە حکومەتەکەی ئاکەپە تێی کەوتووە. حکومەتی تورکیا لە ئێستادا سیاسەتێکی توند بەرامبەر پەنابەرابن پەیڕەو دەکات، لەبەر ئەوەی کە تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦دا لە بەرامبەر وەرگرتنەوەی ئەو پەنابەرانەی کە دەیانهەوێت بچن بۆ ئەوروپا بەڵام لە یۆنان دەستگیردەکرێن بڕی ٦ ملیار یۆرۆی وەر گرتووە.

تورکیا دەیەوێت یەکێتی ئەوروپا ئاگادار بکاتەوە ئەگەربە شێوەیەکی جدی هەوڵی وەستاندنی شەڕ لە سوریادا نەدات ئەوا بە شێوەیەکی توند مامەڵە لەگەڵ پەنابەراندا دەکات. ڕەنگە ئەو هێرشە ئاسمانیانەی کە بۆ سەر ئیدلیب ئەنجام دەدرێن دەبێتە هۆی ئەوەی کە شەپۆلێکی تری پەنابەران ڕو بکاتە تورکیا کە ئەمەش برینەکانی قەیرانی ئابوری قوڵتر دەکاتەوە.

 

یەکێتی ئەوروپا پەیوەستە بە بڕیارەکانی ئەردۆغانەوە

لە پێشودا یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر ئەو پێشێلکاریانەی مافی مرۆڤ کە بەرامبار پەنابەران ئەنجام دراوە بە بێدەنگی ماوەتەوە. ڕێکخراوی هومان ڕایتس وۆچ لە ڕاپۆرتێکیدا ڕای گەیاند کە لە مانگی مارتی ٢٠١٩دا ئەو پەنابەرانی کە لە سوریاوە هاتونەتە تورکیا بە شێوەیەکی خراپ مامەڵەیان لەگەڵ کراوە. تورکیا لە ساڵی ٢٠١٥ سنورەکانی بەرەو وڵاتی سوریادا داخستوە، ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت کە ئەو پەنابەرانەی کە لە دوای ئەو بەروارەوە هاتون بە شێوەیەکی نا یاسای هاتونەتە تورکیاوە. سالێک لەمەو پێش دەسەڵات دارانی تورکیا تۆمارکردنی ناوی پەنابەرە سوریەکاندا لە ١٠ شارۆچکەی ئیستەمبوڵدا ڕاگرتووە.

گێریسیمپسۆن بەرپرس لەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر پەنابەران دەکرێت لە ڕێکخراوی هومانڕایتسوۆچ،”ئێمە وەک ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا داوامان لە حکومەتی تورکیا کردوە کە کۆتای بەو مامەڵە خراپە بهێنێت لەگەڵ پەنابەراندا”. بەڵام هەتا ئێستە بە شێوەیەکی ئەرێنی وەڵاممان نەدراوەتەوە. یەکێتی ئەوروپا بڕوای تەواوی بە دەسەڵات دارانی تورکیا هەبوە کە بتوانێت بە شێوەیەکی باش مامەلە لەگەل پەنابەرانی سوریادا بکات.

یەکێتی ئەوروپا ترسی کۆچی کۆچبەرانی سوری بۆ ئەوروپا هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش هەتا ئێستا بەرامبەر هەڵوێستەکانی تورکیا بە بێدەنگی ماوەتەوە، لە ئەگەری کردنەوەی دەرگا سنوریەکانی نێوان تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا ئەوا ژمارەیەکی زۆر پەنابەر لە ڕێگەی سنورەکانی تورکیاوە ڕو لە ئەوروپا دەکەن کە ئەمەش مەترسی بۆ وڵاتانی ئەوروپا بە گشتی دروست دەکات بەتایبەتی بۆ وڵاتی یۆنان کە هاو سنوری تورکیایە.

تورکیا ئەم ڕاستیە دەزانێت. بەو هۆیەوە کارەکانی لە ڕۆژهەڵاتیدەریای سپیدا بەردەوامی پێدەدات، تەنانەت وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمانسۆیلو ڕایگەیاند،” ئەگەرسنورەکان بکاینەوە ئەوا لە ماوەی ٦ مانگدا حکومەتەکانتان ڕوبەڕوی قەیرانی گەورە دەبنەوە”.

چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ حەننا ڕایگەیاند، لە ئێستادا پەنابەرە سوریەکان لە ئیستەمبوڵدا توشی قەیرانی گەورە دەبنەوە. شاری ئیستەمبوڵ بۆ سوریەکان شوێنێکی لەبار نیە و جێگەی مەترسیە. لە ئێستادا پەنابەرە سوریەکان لە چەندین شوێنی ئیستەمبوڵدا ڕوبەڕوی هێرشی هاوڵاتیە تورکەکان دەبنەوە. پێەیستە بە زوترین کات کێشەی پەنابەرە سوریەکان لە تورکیادا چارەسەر بکرێت.

310 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیارێکی لەناکاوی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت بە ئەحمەد ئاڵتان

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری کۆتایی خۆیدا سەبارەت بە دۆسییەی ئەحمەد ئاڵتان، ...