سڵایدەروێنە

ئامادەکاریەکان بۆ گەشتی دەرهێنانی یەکەم فیلم لە بۆشایی ئاسمان دەستی پێکرد

دەرهێنەری ڕوسی کلیمشیپێنکۆ وە هونەرمەند یولیا پێرسیل دەیانەوێت فیلمێک لە بۆشایی ئاسمان بەرهەمبهێنن لە نێو دەستەی بەرێوبردنی فیلمەکادا وابڕیارە ١٢ کەس بەشداری بکەن.

دەرهێنەری ڕوسی کلیمشیپێنگۆ لەگەڵ ئەکتەر یولیا پێرسیل دەیانەوێت فیلمێک لە بۆشایی ئاسمان دەربێهێنن بۆ ئەم مەبەستەش لە رێگەی موشەکێکەوە وا بڕیارە بۆ سەنتەرێکی بۆشایی ئاسمانی ڕوسی بنێرن لەگەڵ گروپێکی ١٢ کەسی پێکەوە لەنێو ئەو وێستگە ئاسمانیەدا فیلمەکە دەربکەن.

بۆ ئەم مەبەستەش دەستەی دەرهێنەری فیلمەکە و ئەکتەرەکان بەشداریان لە شوێنێکدا کردووەکە هێزی ڕاکێشانی زەوی تێدا نییە بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی باش کۆنتڕۆلی خۆیان بکەن لە وێستگەکەدا.

ئەکتەر یولیا پێرێسیل پێش ئەوەی کە گەشتەکەی ئەنجام بدات کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا ڕایگەیاند هەیەجانێکی زۆرم هەیە چونکە مرۆڤ لە ژیانیدا چەند هەلێکی دەگمەن دێنە پێشی دەبێت ئەو هەلانە بقۆزێتەوە ئەمەش بۆ من هەلێکی گەورەیە لە ڕوی دەروونی و جەستەیی و تەندروستیشەوە ئامادەم کە ئەم کارە ئەنجام بدەم.

دەرهێنەری فیلمەکەش شیپێنکۆ دەربارەی دەرکردنی فیلمەکە وتی: بەدڵنیایەوە ئەمە یەکەم جارە کە تاقیکردنەوەیەکی لەم شێوەیە ئەنجام بدەین ئەو شتانەی کە بۆ یەکەم جار ئەنجاممانداوە بەدڵییاوە سەرکەوتنمان بەدەست هێناوە، من دڵنیام لەوەی کە ئەم فیلمەش یەکێک دەبێت لە کارانەی کە سەرکەوتنی تێدا بەدەست دەهێنین.

هەروەها شیپینکۆ ئاماژەی بەوەدا ئەمەیش حەز و خولیایەکی زۆری هەیە و یەکەم دەرهێنەر دەبێت کە فیلمێک لە بۆشایی ئاسماندا دەرهێنانی بۆ بکات چونکە پێش ئەم هیچ دەرهێنەرێک ئەم کارەی ئەنجام نەداوە، هەروەها باسی لەوە کرد ئەوەی پێویست بێت کە لەم گەشتەدا بۆکارەکانیان ئەنجامی بدەن ئامادەباشیان کردووە لە ئێستادا ئامادەن کە فیلمەکە دەربکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button