بەپەلە

بارزانی داوا لە لاڤرۆڤ دەکات روسیا ڕۆڵی هەبێت لە پاراستنی کوردانی سوریا

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 7ـی 10ـی 2019 لە شاری هەولێر مەسعود بارزانی پێشوازی لە سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە میخاییل باگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوە و نوێنەری تایبەتی پوتین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و ئەلكسەندەر كینشچاك بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵات و باكووری ئەفریقای وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا و زەلیمخان موتسۆڤ ئەندامی دوومای ڕووسیا و ئۆلێگ لێڤین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر و ژمارەیەك كاربەدەستی سیاسی و نوێنەری كۆمپانیاكانی ڕووسیا.

بەپێی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئومێدی پێشڤەچوونی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستانی خواست لە بوارە جۆراوجۆرەكانی ئابووری و كولتووری و سیاسی.

لە بەشێكی تری وتەكانیدا وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وێڕای شیكردنەوەی ئامانجەكانی سەردانی خۆی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، خۆشحاڵیی خۆی بۆ باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕاگەیاند و ئەوەیشی خستەڕوو كە دوای شكستی داعش دیالۆگ و كاری هاوبەشی هەولێر و بەغدا دەبێتە هۆی چارەسەری گرفتەكان و پێشكەوتن و بووژانەوی ئابووری.

لەبەرانبەردا مەسعود بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی وەزیری دەرەوی ڕووسیا و شاندی یاوەری كرد و پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ڕووسیا بە پەیوەندیی مێژوویی وەسف كرد كە بنەمایەكی بەهێز و پتەوی هەیە و داوایشی كرد ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارێك پەرە بستێنێت. هەر لەو دانیشتنەدا بارزانی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا بە ئیجابی لە قەڵەم دا كە هەنگاوی باش بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان بڕیوە و باشتربوونی ئەو پەیوەندییانە یارمەتیی سەقامگیریی ناوچەكە دەدات.

بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاتە سیاسییەكانی سووریا تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو و بارزانی نیگەرانییەكانی خۆی لەمەڕ ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا بە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕاگەیاند و داوایشی كرد ڕووسیا ڕۆڵی خۆی ببینێت لەوەی لە ئەگەری هەر ڕووداو و گۆڕانكارییەك ڕێگە لە قووڵتربوونی ئێش و ئازارەكانی گەلی كورد لە سووریا بگیرێت.

214 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

زیانێکی گەورە بۆ زمانی کوردی، مامۆستا قەدری یڵدرم کۆچی دوایی کرد

پرۆفیسۆر دکتۆر قەدری یڵدرم، کە یەکێکە لە زانا دیارەکانی کورد و خاوەنی ...