جیهانیسڵایدەر

ئاڵۆزیەکانی نێوان جەزائیر و فەڕەنسا بەردەوامە

 سەۆک کۆماری جەزائیر: ئەگەر فەڕەنسا ڕێز لە دەوڵەتەکەمان نەگرێت، ئەوا ڕێگە نادەین باڵوێزەکەمان بۆ پاریس بگەڕێتەوە

بۆ یەکەم جار دوای ئاڵۆزیەکانی نێوان جەزائیر و فەڕەنسا سەرۆک کۆماری جەزائیر وتارێکی پێشکەشکرد.

سەرۆکی جەزائیر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ ڕای گشتی ڕایگەیاند کە فەڕەنسا پێویستە ڕێز لە سەروەری و مێژوی خاکی جەزئیر بگرێت بە پێچەوانەوە باڵوێزەکەمان بۆ فەڕەنسا ناگەڕێتەوە.

 

کێشەکە چۆن سەریهەڵدابوو؟

ماکرۆن دەسەڵاتدارانی جەزائیر تورە کرد بە وتەیەکی کە وتبووی، ” پێش داگیرکاری فەڕەنسا  نەتەوەی جەزائیری بوونی هەبوو”.

دوای ئەم وتانەی ماکرۆن جەزائیر هەموو گەشتە ئاسمانیەکانی وڵاتەکەی بۆ فەڕەنسا وەستاند.

لە درێژەی وتارەکەیدا ماکرۆن وتبووی جەزائیردا لەپێشوودا تورکەکان داگیریان کردبوو پاشان ئێمە هاتین و توانیمان گەورەیان بکەین و بەشێوەیەکی ئەرێنی جەزائیر بەرەو پێشەوە ببەین، جەزائیریەکان خۆیان بڕوایان بەم بۆچوونە هەیە.

ماکرۆن باسی لەوە کرد کە ئەو کەسانەی مێژویان نوسیوەتەوە دەیانەوێت ڕق و کینە بەرامبەر بە فەڕەنسیەکان بڵاو بکەنەوە بەڵام لە دوای ١٩٦٢ جەزائیریەکان وەک میلەتێک دەرکەوتن، ماکرۆن باسی لەوە کرد کە عەرەبەکان و تورکەکان چۆن لە مەغریب دەیانەوێت وێنەیەکی خراپی فەڕەنسیەکان پیشان بدەن لە ولاتی جەزائیریش دەیانەوێت هەمان شت دووبارە بکەنەوە.

ماکرۆن باس لەوە دەکات ئەوان دەیانەوێت وا پیشانی بدەن کە فەڕەنسا لە جەزائیردا داگیر کەر بوو بەڵام بە پێچەوانەوە فەڕەنسا ئەو وڵاتەی بەڕێوەبردووە.

ئەم وتانەی سەرۆکی فەڕەنسا جەزائیریەکانی توڕە کردووە و سەرۆک کۆماری جەزائیر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە جەزائیریەکان لە نێوان ساڵانی ١٩٣٠-١٩٦٢ دژی فەڕەنسیەکان بەرخۆدانیان کردووە و لەو چوارچێوەیەدا ٥ ملیۆن و ٦٣٠ هەزار جەزائیری پێکەوە توانیویانە دژی فەڕەنسای داگیرکەر بوەستێتەوە.

تەنانەت بە بڕیاری سەرۆک کۆماری جەزائیر باڵوێزی جەزائیر لە پاریس کشیندرایەوە. هەروەها هەموو گەشتە ئاسمانیەکانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا وەستاند.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button