
پۆلیس هەڵیکوتایە سەر زەماوەندی خێزانێکی کورد لە ئەنقەرە لەسەر ‘پۆشینی پۆشاکی کوردی’ و داوایان لێکردن کە گرتەی کامێراکانیان پێبدەن.
لە گەڕەکی تورکۆزۆی سەر بە ناوچەی مەمەکی ئەنقەرە، ئاهەنگی هاوسەرگیری خێزانێکی کورد لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیرا لەسەر لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی و داوای لە خێزانەکە کرد کە گرتەی تایبەت بە زەماوەندەکە بدەن بە پۆلیسەکان.
پۆلیسی بەڕێوبەرایەتی دژە تیرۆر سەیری بەشێک لە گرتە چاودێرییەکانی کرد و وتیان کە سکاڵایەک لەسەر هاوسەرگیریەکە هەیە.
پۆلیس دوای ئەوەی پێی وتراوە هاوسەرگیرییەکە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و داوای کرد لە کۆتایی ئاهەنگی هاوسەرگیریدا ئەو گرتەیە ڕادەستی ئەوان بکرێت.
ئیلهان کارامان، خزمی یەکێک لە خاوەن زەماوەندەکان، وتی: “ئێمە ماوەی 25 ساڵە هاوسەرگیریمان لێرە ئەنجام داوە، پێشتر پۆلیس چەندین جار هاتووە، بەڵام هیچ کات پۆلیسەکان لە TEMوە نەهاتوون ئەوان پێشتر دەهاتن بۆ هۆیەک وەک دەنگ لە ئاهەنگی هاوسەرگیریدا ئێمە هەکارین، هەمیشە زەماوەندمان هەیە، ئەمە یەکەمجارە ڕووبەڕووی دۆخێکی لەو شێوەیە دەبینەوە”.
ئەوان پێیان ڕاگەیاندین کە سکاڵایەک هەیە کە ‘جلی کوردی لەبەر کراوە’. ئەوان وتیان ئەوە زەماوەند نییە، ئەوە گردبونەوە بووە. ئێمە 25 ساڵە لێرە هاوسەرگیری دەکەین ئەوان بە ئێمەیان وت ‘ئێوە دەتوانن درێژە بە هاوسەرگیریەکە بدەن بەڵام ئێمە گرتەی ئاهەنگەکە وەردەگرین و دواتر لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەین’.