بەپەلە

هێماکانی مارکس و لینین لە مۆزەخانەی ستاسی لە بەرلین دزران

شەوی شەممەی رابردوو لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بارەگای سەرەکی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا کە لە دواییدا کرا بە مۆزەخانە دزی لێکرا. بەڕێوبەری مۆزەخانەکە جۆرگ دریسیلمان وتی بەهای ئەو شتانەی دزراون بە هەزاران یۆرۆ دەخەمڵێنرێت. جۆرگ دریسیلمان وتی کە ٨ بۆ ٩ کەلوپەل لە مۆزەخانەکە دزراوە هەروەها وتی ئەو زەرەرانەی کە بە مۆزەخانەکە گەیشتووە بەهاکەی لە شتە دزراوەکان زیاترە. ستاسی بە یەکێک لە بارەگا گرنگەکانی سەردەمی مارکس و لینینن دادەنرا و دوای ئەوەی کرا بە مۆزەخانەش هەروەها زانیاری هەیە کە هەدنێک خشڵیش دزراوە. دەوترێت کە دزەکان لە شەوی شەممەدا لە ڕێگای پەنجەرەی مۆزەخانەکەوە چوونەتە ژوورەوە. دزییەکە ١٥ خولەکی خایاندووە و هەروەها هیچ پاسەوانیک لە کاتی دزیەکە لە مۆزەخانەکە نەبووە. بەشێکی تر لە مۆزەخانەکە لە ساڵی ١٩٩٠ دزی لێکرا. لەدوای ڕووخانی دیواری بەرلین لە ساڵی ١٩٨٩ و ڕووخانی کۆمۆنیستەکان چەندین کەلوپەی گرنگ کە لە لایەن ئۆپۆزسیۆنەکان بوون لەو باڵەخانەیەدا هەڵگیران. بۆ ئەوەی هەندێک پارە بەدەست بهێنرێت بۆ مۆزەخانەکە هەندێک لە کەلوپەلی مۆزەخانەکە فرۆشرا.

هەروەها هەر لە هەفتەی پێشوودا گەورەترین مۆزەخانەی ئەوروپا لە ئەڵمانیا دزی لێکرا بە هەمان شێوە. دزەکان لە ٢٥ی مانگی ١١ دزیان لەو مۆزەخانەیە کرد و هەروەها بە بەهای ١ ملیار یۆرۆ کەلوپەلیان دزی و مۆزەخانەکە پاداشتی ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆی دانا بۆ ئەو کەسەی ئاگاداریان بکاتەوە لە زانیاری لەسەر دزەکان.

145 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆسفیسۆرێک دیاردەی گەرمبوونی زەوی ڕەتدەکاتەوە

گێنادی ماتیشۆڤ پرۆفیسۆر لە سەنتەری زانستی باشور لە ئەکادیمی زانستی ڕوسیا چەند ...