بەپەلە

کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە ژێر هەڕەشەی ڤیتۆی تورکیادا بەردەوامە

کۆبوونەوەکانی لوتکەی هاوپەیمانێتی ناتۆ کە لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوە دەچێت لە ڕۆژی دووەم و کۆتاییدا بەردەوامە و لە ژێر هەڕەشەی ڤیتۆی تورکیا لە بەرامبەر بڕیارەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ دەستی پێکرد.

جێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئێوارەی ڕۆژی سێشەمە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئێردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجامدا و وتی “هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی قسەکردنەوە کێشەکان چارەسەر بکەین و پێم وایە دەتوانین بگەینە چارەسەرێکی گونجاو.”

ئێردۆغان ڕۆژی سێشەمە لە ڕوونکردنەوەیەکدا هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ کرد بەوەی ڕێگری لە هەموو بڕیارەکانی ناتۆ دەکات لە ئەگەر ناتۆ یەپەگە وەک گرووپێکی تیرۆریستی نەناسێنێت.

سەرچاوەکانی حکومەتی فەڕەنسا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە مەترسی ئەوە لە ئارادایە ئێردۆغان ڤیتۆ لە بەرامبەر بڕیارەکانی ناتۆ بەکاربهێنێت.

117 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بێگومان سزا دەخرێتە سەر تورکیا

کلارک کوپەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی و سەربازی ...