سڵایدەروێنە

ئەلێک بالدوین لەکاتی تۆمارکردنی فیلمێکدا کەسێک بەهەڵە دەکوژێت

بالدوین: لە شۆکدام

سینەماکار هالینا هوتچینس دوای تەقەکردنێکی هەڵە لێی لە لایەن ئەکتەر ئەلێک بالدوینەوە لە کاتی وێنەگرتندا گیانی لەدەستدا. بالدوین وتی بەهۆی ڕووداوەکەوە تووشی شۆک و خەمۆکی بووە، کە بە “ڕووداوێک” وەسفی کردووە.

ئەلێک بالدوین لە تویتەر وتی:

“ناتوانم ئەو وشانە بدۆزمەوە بۆ باسکردنی شۆک و خەمم لەو ڕووداوەی کە ژیانی هالینا هاچینس، دایکێک، هاوسەرێک و هاوکارێکی ئازیزی لێسندینەوە. من پشتگیری تەواوی خۆم دەدەم بە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بۆ ئەوەی تێبگەم کە ئەم تراژیدیایە چۆن ڕووی داوە”.

هەروەها قسەم لەگەڵ هاوسەرەکەی کرد، من بە ئەو و خێزانەکەیم وت کە پشتگیریان دەکەم و من زۆر دڵگرانم بۆ هاسەرەکەی و کوڕەکەی و هەموو کەسێک کە هەلینایان دەناسی و خۆشیان دەویست”.

بالدوین کە تەمەنی 63 ساڵە، دوای ڕووداوەکە لەلایەن پۆلیسەوە لێپرسینەوەی لێکرا، کە هەروەها دەرهێنەر جۆیل سوزاش بریندار بوو.

ڕووداوەکە لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی “ڕۆست” لە ویلایەتی نیو مەکسیک لە ئەمریکا ڕوویدا.

ئەلێک بالدوین بە شێوەیەکی هەڵە تەقەی کرد کە وای زانی دەمانچەکەی دەستی بەتاڵە.

سینەماکاری برینداری تەمەن 42 ساڵ هالینا هوتچینس بە هەلیکۆپتەر گەیەندرایە نەخۆشخانە و زۆر بەرگەی نەگرت و مرد.

دەرهێنەر جۆیل سوزا، 48 ساڵ، لە ژووری فریاکەوتندا چارەسەری بۆکرا.

 

هیچ کەسێک بە تۆمەتبار نەگیراوە

لە نیو مەکسیک وتەبێژی بەشی پۆلیس ڕایگەیاند، کە هیچ کەسێک بە فەرمی تۆمەتبار نەکراوە بە پەیوەندی بە ڕووداوەکەوە و هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە.

ئەلێک بالدوین لە فیلمی کاوبۆی سەدەی 19دا ڕۆڵی بینیوە و بەرهەمهێنەری فیلمەکە بووە.

لە دوای ئەو تراژیدیایە ڕۆژنامەی سانتافەی نیو مەکسیکی وێنەی بالوینی لە شوێنی وەستانی فیلمەکە بڵاو کردەوە و بە چاوی دڵتەزێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button