
ئەنگێلا مێرکڵ، سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا، کە لە ماوەی ١٦ ساڵ سەرۆکایەتی ئەڵمانیادا ١٠٦ جار بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپادا کردووە، بۆ دوایین جار بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتی ئەوروپادا کرد و لە ڕێگەی چەندین پەیامی گەرمەوە بۆ دواجار ماڵئاوایی لێکرا.
لە دوای کۆتایی هاتنی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا، کە لە دوای کۆبوونەوەی لوتکە سازدرابوو، تەماشای ستفان سایبێرت وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا کرد و وتی “تەواوبوو، وا نییە؟” ، ئەویش لە وەڵامی پێی وت “بەڵێ تەواو”، دواتر مێرکڵ وتی “مادام وایە پشوویەکی کۆتایی هەفتەی خۆش بۆ هەمووان” و بە شێوەیەکی سادە ماڵئاوایی کرد.
هاوڕێیانی مێرکڵ لە یەکێتی ئەوروپا مەراسیمێکی ماڵئاوایی بچووکیان بۆ مێرکڵ ڕێکخست و تێیدا چەندین پەیامی پڕ لە ستایشیان ئاراستەی مێرکڵ کرد. وە هەروەها باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە بەشداری لە مەراسیمەکەدا کرد.