بەپەلە

ڕۆژنامەی گاردیان دەڵێت بن سەلمان جێف بیزۆسی هاککردووە و سعودیەش رەتیدەکاتەوە

دەنگۆی ئەوە بڵاو دەکرێتەوە کە مۆبایلی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان جێف بیزۆس کە خاوەنی کۆمپانیای ئەمەزۆن و واشنگتۆن پۆستە لە ساڵی ٢٠١٨ لە لایەن شازادەی جێنشێنی سعودیەوە هاککراوە بەهۆی نامەیەکەوە لە وەتسئەپەوە.

ئەو ڕووداوە پێنج مانگ پێش کوشتنی جەمال خاشقچی نوسەری واشنگتۆن پۆست ڕوویداوە کە لە باڵویزخانەی سعودیە لە ئەستەمبوڵ کوژرا. بەپێی زانیاریەکانی گاردیان لە چەند سەرچاوەیەکی جیاوازەوە ئەو نامەیە لە مۆبایلەکەی بن سەلمانەوە نێردراوە بۆ کەسێکی دەوڵەمەندی جیهان و بەو شێوەیە دزەی کردۆتە ناو مۆبایلەکەی جێف بیزۆسەوە. هەروەها دەوترێت ئامانجی ئەو هاککردنە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بووە.

بەپێی سەرچاوەکان ئەو نامەی هاککردنە گەیشتووە بە بیزۆس دوای ئەوەی هەردووکیان بە شێوەیەکی هاوڕێیانە قسەیان دەکرد. هەروەها سەرچاوەیەکی تر ڕایگەیاند کە مۆبایلەکەی بیزۆس دزراوە کە چەدن زانیاریەکی زۆری تێدا بووە لەدوای ماوەیەکی کەم. هیچ زانیاریەک نازانرێت لەسە ئەوەی چی لە مۆبایلەکە دەرهێندراوە و چۆن مۆبایلەکە بەکارهاتووە. هەروەها بە ئامانجگرتنی بازرگانە ئەمریکیەکان لە لایەن پاشای داهاتووی سعودیەوە کاریگەری دەبێت لەسەر بازرگانی جیهانی. هەروەها ئەوەش باسکرا کە سەرنج ڕاکێشانی بازرگانەکانی دەرەوەی وڵات بۆ سعودیە لە لایەنی محمد بن سەلمانەوە کاریگەری خراپی دەبێت لەدوای ئەو ڕووداوە.

 

پەیوەندیەکانی خاشوقچی

لە پاڵ ئەمەزۆنەوە بیزۆس خاوەنی ڕۆژنامەی واشنگتۆن پۆستە کە یەکێکە لە پڕ فرۆشترین ڕۆژنامەکانی ئەمریکا. جەمال خاشوقچی یەکێکە لەو ڕۆژنامەنوسانەی کە ڕەخنەی توندی لە خێزانی شاهانەی سعودیە دەگرت و محمد بن سەلمان تۆمەتبار دەکرێت بە کوشتنی ئەو ڕۆژنامەنوسە لە باڵوێزخانەی سعودیە لە ئەستەمبوڵ. زۆربەی دەزگا هەواڵگری و دامەزراوەکان گەیشتە ئەو ئەنجامەی محمد بن سەلمان فەرمانی کوشتنی ئەو ڕۆژنامەنوسەی دەرکردووە. جێی سەرنجراکێشانە کە ئەو دوو ڕووداوە لە ماوەیەکی زۆ کەمدا ڕوویداوە.

 

ئیدارەی سعودیە ڕەتی دەکاتەوە مۆبایلەکەی بیزۆس لە لایەن بن سەلمانەوە هاک کرابێت

لەدوای ئەو ڕووداوەوە پێنج مانگ دواتر جەمال خاشقچی نوسەری ڕۆژنامەی واشنگتۆن پۆست کوژرا و دوای نۆ مانگ زانیاری دەربارەی ژیانی تایبەتی بیزۆس بڵاو کرایەوە لە ناو تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا. ئیدارەی سعودیە لەسەر ئەو تۆمەتانەی رووبەڕووی بن سەلمان دەکرێنەوە وتیان “هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکەینەوە کە مۆبایلەکەی بیزۆس لە لایەن شازادەی جێنشینەوە هاک کرابێت و هەروەها داوا دەکەین لێکۆڵینەوە لە هەموو ئەو کەسانە بکرێت کە ئەو تۆمەتانە دەخەنە پاڵ سعودیە”.

955 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتەوە یەکگرتووەکان دوای کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران داوای دان بەخۆدا گرتن دەکات

ئانتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دان بەخۆدا گرتن دەکات لە ...