بەپەلە

شەپۆلێکی بارانبارین و لافاو ڕوو لە چەندین ناوچەی بەریتانیا دەکات

پۆلیسی باشوری وەیڵس ڕایگەیاند کە چەندین کەس پەیوەندیان پێوە دەکەن کە توشی ئاستەنگی بوونەتەوە و بەهۆی لافاوەوە و زۆرینەی کەس ڕێگەیان لێداخراوە. لە شاری وۆرچیستێرشایر لە ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرا پۆلیسەکان ڕایانگەیاند کە مەترسی هەیە لەسەر دانیشتوانی نزیک لە ڕووباری تیمی. هەروەها بەهۆی تۆفانی جیاراوە کە لە بەریتانیا ڕوویدا لە هەفتەی ڕابردوو خاکی ئەو ناوچانەی تەڕ کردبوو کە بووە هۆی ئەوەی کارەساتەکان دووقات بێت لە تۆفانەکەی دێنیسدا.

جێسیکا فاڵک پێرلمان کە سەردانی ماڵی دایکی کرد لە گوندی کریکهۆوڵ بۆ ئاهەنگی لەدایک بوونی ٦٠ ساڵەی دایکی وتی لە ٤ی بەیانی لە لایەن ئاگرکوژێنەرەوەکانەوە خەبەر کراینەوە بەهۆی بەرز بوونەوەی ئاستی ڕووباری ئوسک و داوامان لێکرا لە ناوچەکە برۆینە دەرەوە لە ترسی ئەوەی ڕێگەمان لێبگیرێت. پێرلمان وتی لەو کاتەی دەمانویست لە ماڵەکە بچینە دەرەوە ئاستی ئاوەکە تا دارگای ماڵەکەمان هات و ناچار بووین هەڵبێین بۆ قاتی سەرەوە و قاتی یەکەم تا سەقفەکەی پڕ بوو لە ئاو. ١٧٠ گەشتی فڕۆکەوانی لە وڵاتەکە راگیرا لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممەوە. ٢٥ هەزار گەشتیار بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان توشی ئاستەنگی بوون. ١٩ کۆمپانیای بواری شەمەندەفەر ناچار بوون گەشتەکانیان هەڵوەشێننەوە لە وەیڵس و ئینگلتەرا و سکۆتلەندا. زۆربەی شەقامە سەرەکیەکان بەهۆی بەهێزی با و لافاوەوە داخران.

خێرایی بەهێزترین با لە ڕۆژی شەممە ١٤٦ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بووە. جۆرج ئیوستیج وەزیری تازەی کەشوهەوا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە خۆیان ئامادە نەکردووە بۆ لافاوەکە. ئیوستیج وتی کە کارێکی ئەستەمە بتوانین پارێزگاری لە هەموو ماڵێک بکەین بەهۆی گۆڕانی ژینگەوە. گرانت شاپس وەزیری گواستنەوە وتی کە ٢.٤ ملیۆن پاوەندیان خەرجکردووە بۆ وەبەرهێنان بۆ بەرەنگار بوونەوەی لافاو لە تونێلەکاندا هەروەها وتیان کە ٤ ملیۆن پاوەندی تریان ئامادە کردووە تا ساڵی ٢٠٢١.

1235 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتەوە یەکگرتووەکان دوای کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران داوای دان بەخۆدا گرتن دەکات

ئانتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دان بەخۆدا گرتن دەکات لە ...