بەپەلە

نەتەوە یەکگروەکان دەربارەی تاوانی جەنگ هۆشداری بە تورکیا دەدات

لە ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەوە باس کراوە کە هاوکاری کردنی تورکیا بۆ گروپە چەکدارەکانی سوریا لەوانەیە تاوانی جەنگی بێت و هەروەها ئەگەر یەکلایی ببێتەوە تورکیا بە تۆمەتی تاوانی جەنگ سزا دەدرێت.

ڕاپۆرتەکە لە لایەن لیژنەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە ئامادە کراوە و باس لەوە دەکات کە بەڵگە هەیە لەسەر تاوانی جەنگی لە سوریا. هێزەکانی ڕوسیا ڕایانگەیاند کە تورکیا پشتگیری دەکات لە گروپە جیهادیەکانی سەر بە ڕێکخراوی القاعیدە لە سوریا کە چەند تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە لە سوریا.

لیژنەکە کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە ڕاسپێردراوە لە مانگی تەمووزی ٢٠١٩ بۆ کانونی دووەمی ٢٠٢٠ لەبارەی ڕەوشی سوریاوە راپۆرتی خۆی پێشکەشکی نەتەوە یکگرتوەکان کردەوە لە ڕۆژی دووشەممە. لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە دەکات لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکوری سوریا هێزەکانی تورکیا چەندین تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە بەرامبەر بە کوردەکان و تورکیا تاوانبارە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگی.

ڕاپۆرتەکە وتەی لە هەندێک لە خێزانە کوردەکان وەگرتووە کە شایەتحاڵ بوون و هەروەها هەندێک لە دانیشتوانی تری باکوری سوریا. لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە گروپە جیهادیەکانی سەر بە تورکیا تاوانبارن بە ئەنجامدانی تاوان و دزی کرد و داگیرکردنی ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی لە باکوری سوریا. هەروەها ڕاپۆرتەکە باس لە شەهیدکردنی سیاسەتمەداری کورد هەڤرین حەلەف دەدات کە لە ١٢ی تشرینی یەکەم لە لایەن هێزەکانی سەر بە تورکیا هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلەکەی لە نزیک قامیشلو. هەروەها ڕاپۆرتەکە باس لە هێرش کردنە سەر کاروانێکی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکات لە هەمان ڕۆژدا کە بووە هۆی کوشتنی ١١ کەس و بریندار کردنی ٧٤ کەسی تر.

 

 

“سوریا و ڕوسیاش تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە”

لە دواین ڕاپۆرتی لیژنەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یکگرتوەکان باس لەوە دەکات کە ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد و هێزەکانی ڕوسیاش تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە. سەرۆکی لیژنەکە پاولۆ سێرجیۆ پینهیریۆ وتی کە هێزەکانی سەر بە بەشار ئەسەد و هێزەکانی ڕوسیا لە ئیدلیب چەندین تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە دەرهەق بە خەڵکی مەدەنی و تەنانەت منداڵانیش. لیژنەی چاودێری مافی مرۆڤ لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە دروست کرا لە سوریا بە ماوەیەکی کەم دوای دەست پێکردنی شەڕی ناوخۆ لە سوریا لە ٢٠١١ بۆچاودێری کردنی پێشیلکاریەکان دەرهەق بە خەڵکی مەدەنی سوریا.

122 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆسفیسۆرێک دیاردەی گەرمبوونی زەوی ڕەتدەکاتەوە

گێنادی ماتیشۆڤ پرۆفیسۆر لە سەنتەری زانستی باشور لە ئەکادیمی زانستی ڕوسیا چەند ...