بەپەلە

ژمارەی قوربانیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە سەرتاسەری جیهان ٧٥ هەزاری تێپەڕاند

ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرتاسەری جیهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ٧٥ هەزار کەسی تێپەڕاند. ٣ هەزار کەس لە ئێران و ١٣ هەزار و ٧٩٨ کەس لە وڵاتی ئیسپانیا گیانیان لەدەستداوە.

بۆ یەکەم جار لەدوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بوونی نەبووە لە وڵاتی چین.

ئیسپانیا:

ژمارەی ئەو کەسانەی لە وڵاتی ئیسپانیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو گیانیان لەدەستداوە ٧٣٩ کەس زیادی کردووە و کۆی ژمارەی قوربانیان بەرز بۆتەوە بۆ ١٣ هەزار و ٧٩٨ کەس.

ئێران:

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە ١٣٣ کەس زیادی کردووە و کۆی ژمارەی قوربانیان گەیشتە ٣ هەزار و ٨٧٢ کەس.

لە وڵاتی ڕوونکردنەوەیەک لە لایەن لیژنەی تەندروستی وڵاتی چینەوە بڵاو کرایەوە کە بۆ یەکەم جار لە مانگی کانونی دووەمەوە لەدوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بوونی نەبووە. لیژنەکە هەروەها ڕایگەیاند کە لەمڕۆدا ٣٢ کەیسی تازەی توشبوون بە ڤایرۆسکە تۆمار کراوە و بەو شێوەیە کۆی ژمارەی توشبووان گەیشتۆتە ٨١ هەزار و ٧٤٠ کەس و ٨٩ کەس ئەمڕۆ چاک بوونەتەوە. وڵاتی چین ئەو وڵاتەیە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لێوەی سەریهەڵدا و لە ئێستادا ڤایرۆسەکە لە ژێر کۆنترۆڵدایە.

ئەمریکا یەکەمە لە ڕیزبەندیەکەدا

ژمارەی توشبووان لە سەرتاسەری جیهان ١ ملیۆن و ٣٢٥ هەزار کەسی تێپەڕاند. بەپێی زانیاریەکانی لە ئێستادا کۆی ژمارەی توشبووان لە سەرتاسەری جیهان بریتیە لە ١ ملیۆن و ٣٤٦ هەزار و ٥٦٦ کەس. ئەمریکا خاوەنی زۆرترین ژمارەی توشبووە بە ٣٦٧ هەزار کەس و دوای ئەو وڵاتی ئیسپانیایە بە ١٣٦ هەزار کەس و دواتر  ئیتاڵیا دێت بە ١٣٢ هەزار کەس و دواتر ئەڵمانیا دێت بە ١٠٣ هەزار کەس. وڵاتی چین کە یەکەم جار ڤایرۆسەکە لەوێ بڵاو بوویەوە ٨١ هەزار و ٧٤٠ توشبووی هەیە.

94 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆسفیسۆرێک دیاردەی گەرمبوونی زەوی ڕەتدەکاتەوە

گێنادی ماتیشۆڤ پرۆفیسۆر لە سەنتەری زانستی باشور لە ئەکادیمی زانستی ڕوسیا چەند ...