بەپەلە

ترەمپ: زانیاریەکم لایە دەربارەی تەندروستی کیم جۆنگ ئون بەڵام ناتوانم بیڵێم

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە زانیاریەکی لە لایە دەربارەی تەندروستی کیم جۆنگ ئون بەڵام ناتوانێت کە ئاشکرای بکات. لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە زانیاری هەیە دەربارەی تەندروستی کۆیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکور بەڵام وتیشی کە ناتوانێت بیڵێت.

ترەمپ وتی “زانیاریەکم لە لایە دەربارەی تەندروستی سەرۆکی کۆریای باکور بەڵام ناتوانم پێتان بڵێم. هیوای باشی بۆ دەخوازم. کە لە ڕۆژی شەممەدا هیچ زانیاریەکی ئاشکرا نەکرد بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا گوێمان لە هەوڵی دەبێت”. ترەمپ باسی لەوە کرد کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکور و وتی “ئەگەر بەهۆی سەرۆکی ئەمریکاوە نەبوایە ئەو دەکەویتەنە جەنگەوە لەگەڵ کۆریای باکور”.

هەندێک دەنگۆ هەبوو دەربارەی ئەوەی تەندروستی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکور بەرەو خراپی چووە لەدوای ئەوەی بۆ ماوەیەک لە میدیاکان دوورکەوتەوە و لە کەناڵی فەرمی کۆریای باکور دەرنەدەکەوت و هەروەها تەنانەت هەندێکیش باسی ئەوەیان دەکرد کەوا گیانی لەدەستداوە. هەروەها زانیاری هەبوو دەربارەی ئەوەی وڵاتی چین گروپێک لە دکتۆری ناردووە بۆ وڵاتی کۆریای باکور بۆ ئەوەی چارەسەر سەرۆکی کۆریای باکور بکەن لەدوای ئەوەی دەنگۆکان باسین لەوە دەکرد کە کیم لە ١٢ی مناگی نیسان نەشتەرگەری دڵی بۆ کراوە و ئێستاش باری تەندروستی تێکچووە. ئامادە نەبوونی کیم جۆنگ ئون لە مەراسیمی یادی لەدایکبوونی کیم ئیل سونگی باپیری کە یەکێکە لە سەرۆکەکانی وڵاتی کۆریای باکور لە ١٥ی نیسان دەنگۆی ئەوەی بڵاو کردەوە کە تەندروستی کیم جۆنگ ئون بەرەو خراپی چووە.

215 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆسفیسۆرێک دیاردەی گەرمبوونی زەوی ڕەتدەکاتەوە

گێنادی ماتیشۆڤ پرۆفیسۆر لە سەنتەری زانستی باشور لە ئەکادیمی زانستی ڕوسیا چەند ...