بەپەلە

لە ئیتاڵیا ژیان بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت

لە ئیتاڵیا کە یەکێکە لەو وڵاتانەی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و بە پێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا ٢٠٩ هەزار و ٣٢٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش تا ئێستا ٢٨ هەزار و ٧١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، لە سبەینێوە قۆناغی دووەمی ئاسایی کردنەوەی ژیان دەستپێدەکات.

قۆناغی دووەمی ئاسایی کردنی ژیان لە ئیتاڵیا بە “سەردەمی ژیان لەگەڵ ڤایرۆسەکە” پێناسە دەکرێت و بە پێی بڕیارەکە چەند کەرتێکی وەک بەرهەمهێنان و بیناکاری و بازرگانی و هەناردە و هاوردە دەکرێنەوە و بەو شێوەش پێشبینی دەکرێت سبەی نزیکەی ٤،٤ ملیۆن کەس بگەڕێنەوە بۆ سەر کارەکانییان.

لە سبەینێوە لە ئیتاڵیا خەڵکی بە مەرجی پابەندبوون بە ڕینماییەکانەوە دەتوانن بچنە دەرەوە بۆ بازاڕکردن و سەردانکردنی کەسە نزیکەکانییان. هەندێک پارک و باخچە دەکرێنەوە بەو مەرجەی قەرەباڵخی تێدا درووست نەکرێت و خەڵکی لە یەکتر نزیک نەبنەوە. پاس و میترۆ و هەموو گواستەوە گشتییەکانی دیکە بە شێوەیەکی گونجاو ڕێکدەخرێنەوە بە جۆرێک کە هیچ بەریەککەوتنێکی تێدا ڕوو نەدات.

82 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بێگومان سزا دەخرێتە سەر تورکیا

کلارک کوپەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی و سەربازی ...