بەپەلە

ئەمریکا هۆشداری دەدات لە ئەگەری دروستکردنی بنکەی سەربازی ڕوسی لە لیبیا

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداری ئەوەی بڵاو کردەوە کە ئەگەر ڕوسیا بنکەی سەربازی هەمیشەیی لە وڵاتی لیبیا دابمەزرێنێت ئەوا ڕەوشی ئەمنی لە ئەوروپا و ناتۆ گۆڕانکاری بەسەردا دێت. هەروەها واشنگتۆن ڕوسیا بە چاپکردنی دراوی ساختەی لیبی تۆمەتباردەکات.

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا جارێکی ناڕەزایەتی خۆی لە جموجۆلەکانی ڕوسیا لە لیبیا دەربڕی. گرێگۆری هادفیڵد کە وەک سەرۆکی هەواڵگری لە هێزی ئەمریکا لە ئەفریقا کاری کردووە ڕایگەیاند ئەگەر ڕوسیا بنکەی هەمیشەیی لە لیبیا دروست بکات و هەروەها موشەکی مەودا دوور دابمەزرێنێت، مەترسی لەسەر ئاسایشی ناتۆ و ئەوروپا دروستدەکات. هەروەها ڕایگەیاند کە ئەو کارانەی ڕوسیا دەبنە هۆی دروست بوونی دۆخێکی تازەی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە هەموو جیهان و ناوچەکە.

ڕوسیا بنکەی سەربازی لە نزیک دەریای ناوەڕاست لە سوریا هەیە. مۆسکۆ پشتگیری جەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر دەکات کە شەڕ لەگەڵ حکومەتی ناوەندی تەرابلوس دەکات کە سەڕاج سەرۆکایەتی ئەو حکومەتە دەکات و هەروەها لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە حکومەتەکەی سەڕاج بە حکومەتی شەرعی لیبیا دادەنرێت. ئەمریکا باس لەوە دەکات کە ڕوسیا ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی سەربازی ناردووە بۆ لیبیا وەک هاوکاری و پشتگیریەک بۆ حەفتەر. هەروەها حکومەتەکەت سەڕاج لە لایەن تورکیاوە پشتیوانی لێدەکرێت.

لە لایەکی ترەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا روسیا بە چاپکردنی دیناری ساختەی لیبی تۆمەتباردەکات. ئەمریکا ڕایگەیاند کە حکومەتەی ماڵطا دەستی گرتووە بەسەر بڕی ١.١ ملیار دۆلار لە دیناری ساختەی لیبی و هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕوسیا تۆمەتبار دەکات بەوەی یەکێک لە کۆمپانیاکانی ناوخۆیی ڕوسیا بە سەرپەرشتیاری حکومەتی ڕوسیا ئەو دینارە ساختانە چاپکراوە کە ناوی کۆمپانیاکە گۆسناکە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە تەنها بانکی ناوەندی لیبیا کە لە تەرابلوسی پایتەتە دەتوانێت دیناری لیبی چاپ بکات. هەروەها ئەمریکا ڕایگەیاند ئەم ردارانەی ڕوسیا جارێکی تر ئەوە مان پیشان دەداتەوە کە دەبێت ڕوسیا کۆتایی بهێنێت بە چالاکیەکانی لە لیبیا بۆ ئەوەی ناسەقامگیری زیاتر دروست نەبێت.

189 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەکی سەرسوڕھێنەر: ئەو کەسانەی چاویلکە دەکەن کەمتر توشی کۆرۆنا دەبن

لە توێژینەوەیەک کە لە لایەن توێژەرانی وڵاتی چینەوە ئەنجامدراوە، ڕوون کراوەتەوە کەوا ...