بەپەلە

یۆنان: نامانەوێت لەگەڵ تورکیا تووشی کێشە ببین

کیریاکۆس میچۆتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان و هەروەها ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ثانۆس دۆکۆس  دەربارەی کێشە گەرمەکانی دەریای ناوەڕاست ڕایانگەیاند کە بارودۆخی ئێستا بەردەوام دەبێت و هەروەها ئەوەشیان ڕاگەیاند کە ئارەزووی ئەوە دەکەن توشی کێشە و ئاڵۆزی نەبن لەگەڵ تورکیا.

ثانۆس دۆکۆس راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆک وەزیرانی یۆنان میچۆتاکیس دەربارەی سنورە ئاویەکانی دەریای ناوەڕاست قسەی کرد لە کۆنفرانسێکی ڤیدۆییدا لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی یۆنان لە ئەوروپا.

دۆکۆس وتی “گومان وایە کە ئەم هاوینە گەرمترین ڕووداوەکانی لێ ڕوودەدات وەک یۆنان و تورکیا کە ئەوە دوایین شتە ئێمە دەمانەوێت ڕووبدات”.

وتی کە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست وەک شوێنی کێشە و ناکۆکیەکان بەردەوام دەبێت و هەروەها ئەو سیاسەتمەدارەی یۆنان وتی کەو ئەو شوێنە بە خاڵی سفر دادەنرێت.

دۆکۆس وتی کە چەندین فاکتەر بوونی هەیە لە دەریای ناوەڕاستدا بەڵام گرنگترینیان ئەوەی کە بتوانین لایەنی کەم کۆنترۆڵیکی بچوکمان هەبێت بەسەر دۆخەکەدا هەروەها دۆکۆس وتی “یەکێتی ئەوروپا وەک چاودێرێکی ئاسایی وایە. لەوانەشە کە ئەمریکا کێشەی ناوخۆیی خۆی هەبێت. لیبیا دۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵ دەرچووە. سوریا هەر پڕ لە کێشە دەمێنێتەوە. ئەوەی تاکە شتی ئەرێنی دەمێنێتەوە گەشتی پەنابەرەکانە. کە لەم ماوەیەدا بەرەو کەمبوونەوە چووە”.

دۆکۆس وتی یەکێتی ئەوروپا دەبێت بچێتەوە بە هاوپەیمانی و ڕێککەوتنەکانیان لەگەڵ تورکیادا و دەبێت هەنێک ڕێگەی تازە بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی هەوڵی چارەسەری دۆخەکەی پێبدات.

80 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەکی سەرسوڕھێنەر: ئەو کەسانەی چاویلکە دەکەن کەمتر توشی کۆرۆنا دەبن

لە توێژینەوەیەک کە لە لایەن توێژەرانی وڵاتی چینەوە ئەنجامدراوە، ڕوون کراوەتەوە کەوا ...