بەپەلە

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکانی تورکیا دەکات

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، سەرکۆنەی سنووربەزاندنی فڕۆکە تورکییەکان دەکات بۆ سەرخاکی عێراق و بە “هەڵسوکەوتێکی ئیستیفزازی” ناوی دەبات.

راگەیەندراوەکە ئاماژەوەی بۆ ئەوەشداوە، شەوی رابردوو 18 فڕۆکەی تورکی بە ئاراستەی، شنگال، مەخمور، گوێر، هەولێر هەتا قەزای شەرگات بە قوڵی 193 کیلۆمەتر سنووری ئاسمانی عێراقییان بەزاندووە و کەمپێکی ئاوارەکانیان لە نزیک مەخموور – شەنگال کردووەتە ئامانج.

ئاماژەیان بەوەشکردووە کە سنوور بەزاندنەکە تا درەنگانێکی شەوی رابردوو بەردەوامبووە و کارەکەشی بە دژی ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان و پێشێلکردنی سەروەری عێراق ناوبردووە.

هەروەها ئەوەشیان رونکردەوە کە “ئەم پێشێلکارییانە دەبێت بە زووترین کات بووەستێنرێن و نابێت دووبارە بکرێنەوە”، جەخت لەوەشدەکاتەوە کە عێراق ئامادەیی دەربڕیوە لە هەماهەنگیکردن بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات.

2029 جار بینراوە 91 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی نوێنەران وەزیرە نوێیەکانی پەسەند کرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا چەند وەزیرێکی کابینەکەی کازمیی پەسەندکرد وەزیرەکان ...