بەپەلە

سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی توند لەسەر دەستدرێژییەکانی تورکیا بڵاودەکاتەوە

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی پێشێلکارییەکانی سوپای تورکیا لە سەر سنووری عێراق بڵاوکردەوە و داوای هەرچی زوو وەستاندنی ئەو پێشێلکارییانەی کرد.

ئەحمەد مەلا تەلال، وتەبێژی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە هێزەکانی تورکیا ماوەیەکە دەستدرێژی دەکەنە سەر خاکی عێراق و روونیکردەوە “بە توندی ئەو کارانەی کە زیان بە پەیوەندییە درێژخایەنەکانی هەردولا دەگەیەنێت رەتدەکەینەوە و ئیدانەی دەکەین”.

لە راگەیەندراوەکەدا داواکراوە، هەرچی زووە ئەو دەستدرێژییانە کە زیان بە ئاشتیی ناوچەکە دەگەینێت رابگیرێت، سەرەڕای ئەوەش دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری و رۆح و ماڵ و موڵکی عێراقییەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە کە حکومەتی عێراقی دوو نامەی ناڕەزایی توندی رادەستی باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد کردووە، و دووپاتیکردووەتەوە کە پەنادەبتە بەر چوارچێوەی یاسا و بەڵێننامە نێودەوڵەتییەکان بۆ چەسپاندنی مافی عێراق لە رەتکردنەوە و وەستاندنی ئەم دەستدرێژییانە.

بەیاننامەکە، لایەنی تورکی بە بەرپرسیاری یاسایی و ئەخلاقی دادەنێت لە هەموو ئەو زەرەر و زیانە رۆحی و ماددییانەی کە هەبووە بۆ سەر سەروەری و ئارامی و یەکپارچەیی خاکی عێراق و ئاسایش خەڵکەکەی. داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەنگاوبنێت بۆ زیادکردنی ئاسایشی ناوچەکە و هاوکاریکردنی عێراق لە پاراستنی سەروەری خاکەکەی و پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتییانی.

122 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی نوێنەران وەزیرە نوێیەکانی پەسەند کرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا چەند وەزیرێکی کابینەکەی کازمیی پەسەندکرد وەزیرەکان ...