بەپەلە

پۆمپیۆ گرووپە‌كانی ئێران بە کوشتنی هاشمی تۆمە‌تبار دە‌كات

مایك پۆمپیۆ وە‌زیری دە‌رە‌وە‌ی ئە‌مریكا، گرووپە‌كانی سە‌ر بە‌ ئێران تۆمە‌تبار دە‌كات بە‌ كوشتنی ھیشام ئە‌لھاشمی و داواش لە‌ بە‌غداد دە‌كات تاوانباران بە‌ سزای خۆیان بگە‌یە‌نێت.

ھیشام ئە‌لھاشمی شارە‌زا لە‌ بواری ئاسایشی نە‌تە‌وە‌یی لە‌لایە‌ن چە‌ند چە‌كدارێكە‌وە‌ ھێرش دە‌كرێتە‌ سە‌ری و دە‌كوژرێت، مایك پۆمپیۆ وە‌زیری كاروباری دە‌رە‌وە‌ی ئە‌مریكا دە‌ڵێت بە‌ توندی ئیدانە‌ی ئە‌و ڕووداوە‌ دە‌كە‌ین و پێمان وایە‌ كە‌ گرپە‌كانی سە‌ر بە‌ ئێران لە‌ عێراق دە‌ستیان لە‌و كارە‌ دا ھە‌یە‌، لە‌بە‌رئە‌وە‌ی ھاشیمی چە‌ندین جار لە‌لایە‌ن ئە‌و گرووپانە‌وە‌ ھە‌ڕە‌شە‌ی لێكراوە‌. پۆمپیۆ داواشی لە‌ حوكمە‌تی عێراق كرد كە‌ بە‌ زووترین كات تاوانباران ڕووبە‌ڕوی دادگا بكاتە‌وە‌.

هاوکات ڕۆژنامە‌نووس و ھاوڕێیەکی نزیكی ھاشمی، ڕایگە‌یاند كە‌ گرووپە‌ میلیشیاكانی حیزبووڵا دە‌ستیان لە‌ تیرۆركردنی ھاشمی ھە‌بووە‌.

108 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی نوێنەران وەزیرە نوێیەکانی پەسەند کرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا چەند وەزیرێکی کابینەکەی کازمیی پەسەندکرد وەزیرەکان ...