بەپەلە

کاتێک ئەو نامانە دەخوێنمەوە ناخم دەهەژێت

ئەمین چۆڵاشان نووسەر لە ڕۆژنامەی سۆزجوی تورکی، لە نووسینێکیدا باس لەو نامانە دەکات کە لە گرتووخانەکانەوە پێی دەگات و دەڵێت “بە ڕاستی کاتێک ئەو نامانە دەخوێنمەوە کە لە زیندانەوە پێم دەگات ناخم دەهەژێت”.

چۆڵاشان لە نووسینەکەیدا دەڵێت: “زیندانەکان جیهانێکی زۆر جیاوازن. ئەوەی لە زینداندا نەبووبێت ناتوانێت بزانێت. لەبەر ئەوە منیش نازانم بەڵام کاتێک ئەو نامانە دەخوێنمەوە کە لە زیندانەکانەوە پێم دەگات هەوڵ دەدەم بارودۆخیان لە پێش چاوم وێنا بکەم. بە پێی دوایین یاسای لێبوردن دەیان هەزار کەس ئازادکران بەڵام وەک ئەوەی من دەیبینم هێشتا خەڵکانێکی زۆر لە قاوشەکانی ناو زیندان لەسەر یەک دەنوون. بۆ نموونە لە قاوشێکی ٨ کەسیدا ٢٠ کەس دەمێنێتەوە. زۆرێک لەوان ناچار دەبن لەسەر زەوی بنوون. بە ڕاستی ئەوە ڕووداوێکی دوور لە مرۆڤایەتییە…”

“زۆربەی زیندانییەکان لەو گرتووخانانە بەندکراون کە بە سەدان کیلۆمەتر لە شارەکانی خۆیانەوە دوورن. زۆرێک لە زیندانییەکان ماوەی چەندین مانگە هاوسەرەکانییان، ڕۆڵەکانییان، دایک و باوکیان و خۆشەویستانیان نەبینیوە. زیندانییەکان دەیانەوێت کۆتایی بەو بارودۆخە بهێندرێت و لە گرتووخانەیەکی نزیک لە کەسوکاریان بەند بکرێن. کەسوکاری ئەو زیندانییانە لە ڕێگەی سەردانەکانیان بۆ لای بەندکراوەکانییان تووشی چەندین کارەساتی دڵتەزین بوون. نازاندرێت یاخۆ بە ئەنقەست لەو گرتووخانە دوورەدەستانە بەند دەکرێن یاخود نا. کاتێک ئەو نامانە دەخوێنمەوە کە لە زیندانەکانەوە پێم دەگات بە ڕاستی ناخم دەهەژێت. زۆرێک لەوان باس لەوە دەکەن کە لە دادگا مافی ئەوەیان پێ نادرێت بەرگری لە خۆیان بکەن.”

30 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

‘سێ جامی شوشە’

نووسینێکی ئەحمەد ئاڵتان پێش ئەوەی دووبارە دەستگیر بکرێتەوە لە گرتووخانەکاندا چاوپێکەوتن لەگەڵ ...