بەپەلە

یانە‌ی ڕیاڵ مە‌درید لە‌ بە‌دە‌ستھێنانی نازناوە‌كە‌ نزیك دە‌بێتە‌وە‌

یانە‌ی ڕیاڵ مە‌درید دوای سە‌ركە‌وتنی بە‌رامبە‌ر ئە‌لاڤێس بە‌ دوو گۆڵی بێبە‌رامبە‌ر ھە‌نگاوێكی دیكە‌ لە‌ نازناوە‌كە‌ نزیك بوویە‌وە‌.

 

لە‌ میانە‌ی یارییە‌كانی ھە‌فتە‌ی ٣٥ لا لیگای ئیسپانی  یانە‌ی ڕیاڵ مە‌درید لە‌ یاریگای خۆیدا بە‌ ئە‌نجامی دوو گۆڵی  بێبە‌رامبە‌ر شكستی بە‌ یانە‌ی ئە‌لاڤێس ھێنا و ھە‌نگاوێكی دیكە‌ی بە‌رە‌و نازناوە‌كە‌ ھاویشت.

 

لە‌ خولە‌كی ١١ بە‌ لێدانی سزا كە‌ریم بنزیما گۆڵی یە‌كە‌می تۆماركردوو یانە‌ شاھانە‌كە‌ی پێشخست. لە‌ خولە‌كی ٥٠دا ئە‌سێنسیۆ دوبارە‌ تۆڕی گۆڵی یانە‌ی ئە‌لاڤێسی ھە‌ژاند و یاریە‌كە‌ لە‌ بە‌رژە‌وە‌ندی ڕیاڵ مە‌درید بە‌و ئە‌نجامە‌ كۆتایی ھات.

 

بە‌م سە‌ركە‌وتنە‌ یانە‌ی ڕیاڵ مە‌درید پارێزگاری لە‌ پێشە‌نگی ڕیزبە‌ندی كردوو جیاوازیە‌كە‌ی بە‌ ٤ خاڵ لە‌گە‌ڵ یانە‌ی بە‌رشە‌لۆنە‌ی ڕكابە‌ری لە‌ خولە‌كە‌دا ھێشتە‌وە‌. ڕیاڵ مە‌درید كۆی خاڵە‌كانی گە‌یاندە‌ ٨٠ خاڵ لە‌ خولە‌كە‌دا و تە‌نھا ٣ ھە‌فتە‌ ماوە‌ بۆ كۆتایی خولەكە‌.

 

لە‌ ھە‌فتە‌ی ٣٦مینی خولە‌كە‌دا سبە‌ی یە‌كشە‌ممە‌ یانە‌ی بارسێلۆنا ڕووبە‌ڕووی بە‌لە‌دوە‌لید دە‌بێتە‌وە‌ و لە‌ ١٣ تە‌مموزیش یانە‌ی ڕیاڵ مە‌درید بە‌رامبە‌ر گرانادا یاری دە‌كات.

 

لە‌ وەرزی ٢٠١٦-٢٠١٧وە‌ ڕیاڵ مە‌درید بێبە‌شە‌ لە‌ نازناوی لالیگا و بارسێلۆنا دوو وە‌رزە‌ لە‌ دوای یە‌ك نازناوە‌كە‌ بە‌رز دە‌كاتە‌وە‌. ڕیاڵ مە‌درید خاوە‌نی زۆرترین نازناوی خولە‌كە‌یە‌ بە‌ ٣٣ نازناو لە‌ كاتێكدا بارسێلۆنا تە‌نھا ٢٦ جار نازناوە‌كە‌ی بە‌رز كردووە‌تە‌وە‌.

209 جار بینراوە 10 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

لەبەر ئەوەی لە ئەوروپا داواکەیان ڕەت کرایەوە خێزانێکی سوری منداڵە ١٤ ساڵەکەیان خۆی کوشت

خێزانێکی سوری دوای ئەوەی لە سوریاوە بەرەو وڵاتی هۆڵەندا بەڕێ دەکەون و ...