بەپەلە
Flag of USA and China on cracked concrete wall background. Concept conflicts of two superpowers.

زیادبوونی گرژیەکان لە نێوان ئەمریکا و چین

بارگرژی نێوان ئەمریکا و چین بەهۆی هۆنگ کۆنگەوە لە زیادبووندایە. سەرۆکی ئەمریکا دۆنالد ترەمپ دوێنێ رەشنووسێکی ئیمزا کرد بۆ فشار خستنە سەر حکومەتی چین. ترەمپ وتی: لەگەل سەپاندنی سزای زیاترم بەسەر چیندا، رەفتاری خۆسەپینی چین بەسەر هۆنگ کۆنگدا تۆلەکردنەوەیە.

ترەمپ لە نوێترین بریاردا کە ئیمزای کردوە کەرەستەی زیاتر دەخاتە ڕوو کە یارمەتی خەڵک و دامەزراوەکان دەدات بۆ ئازاد بونی هۆنگ کۆنگ. ئەوان چیتر ناتوانن ڕکابەری بکەن لە بازاڕی ئازاد.ترەمپ وتی کە پێم وایە خەڵکی زیاتر هۆنگ کۆنگ بەجێدەهێڵێت.

لەلایەکی ترەوە، ترەمپ ڕەخنەی گرتووە لە کاندیدی پارتی دیموکراتەکان جۆ بایدن، کە ڕکابەری خۆیەتی لە هەڵبژاردنەکانی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، لەبارەی چینەوە. ترەمپ وتی: کە جۆ بایدن و سەرۆک ئۆباما ڕێگەیان بە چین داوە بۆ تاڵانکردنی کارگەکانی ئێمە و دزینی نهێنیە بەنرخەکانمان.

ترەمپ وتیشی: کە بایدنی تۆمەتبار کردوە کە پشتگیری کۆنگرەی کەشوهەوای پاریسی کردوە، وتی کە ئەو واز دەهێنێت لەم رێکەوتنە و وتیشی کە لە کاتێکدا چین خەریکی پیس کردنی کەشوهەوایە، پیشەسازی ئەمریکا هاڕەی کردوە. ئەمەش خەڵاتێکی دیکەیە لە بایدنەوە بۆ پارتی کۆمۆنیستی چینی.

 

دۆخی هۆنگ کۆنگ

بەریتانیا پایەبەندی داوەتە هۆنگ کۆنگ لە 1843، لە دوای ڕێکەوتنی 1997 لەگەڵ چین. بەپێی بنەرەتی یەک وڵات، یاسای دوو سیستەم، ڕێکەوتنامەکە لە نێوان پەنجا ساڵدا، کە هۆنگ کۆنگ ببێتە سیستەمێکی دادوەری سەربەخۆ، بوونی ئازادی و ئیمتیازی وەکو ئابوری بازاڕی ئازاد، دادگای سەربەخۆ و پەرلەمانی ناوخۆیی. ڕەوشێکی تایبەت کەڕێگە بدات هۆنگ کۆنگ ببێتە یەکێک لە ناوەندە داراییە جیهانیەکان.

سەرەڕای ئەوەش، ئاماژە بەوەش دراوە کە لە دۆخی تایبەتی هۆنگ کۆنگ سەرپێچی کراوە لەلایەن ئاسایشی نیشتمانی چین، کە هەڵیگیرایەوە لە هۆنگ کۆنگ بۆ ماوەی پەنجا ساڵ پێش جیابوونەوە، دۆڕانی حکومەت، تیرۆریزم و دەستتێوەردانی دەرەکی.

270 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ناوەندێکی چارەسەری کۆرۆنا لە هیندستان نەخۆشەکان لەسەر کارتۆن دەمێننەوە

لە هیندستان کە لە ئێستادا ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە بووەتەوە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ...