بەپەلە

وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ی ھە‌رێم لەسەر مامۆستاکەی کەرکوک هاتە دەنگ

ڕاگە‌یە‌ندراوێك لە‌ وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ی حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستانە‌وە‌:
پاش ئە‌وە‌ی ڕۆژی ١٣ی٧ ڤیدیۆیە‌كی ناخ ھە‌ژێن دوور لەهەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی لە‌ سۆشیال میدیا بڵاوكرایە‌وە‌ كە‌ تیایدا مامۆستایە‌كی میلاكی وە‌زارە‌تمان (خوێندنی کوردی ) لە‌ پارێزگای كە‌ركوك بە‌ كە‌لە‌پچە‌كراوی بە‌ بێدێكی نە‌خۆشخانە‌وە‌یە‌ و لە کاتێکدا خێزانە‌كە‌ی بە‌ناوی (منی) بە‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد ، پرسە و سەرەخۆشیمان هەیە بۆ بەڕێز مامۆستا محمد و خانەوادەی کۆچکردوو ( منی ) خان ، بە‌ پێویستی دە‌زانم بە‌ ھە‌موولایە‌كی ڕابگە‌یە‌نم:

۱ـ وە‌ك وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ یە‌كە‌م كە‌س بووم ھە‌مان شە‌و خاوە‌ندارێتی ئە‌م كە‌یسە‌م گرتە‌ ئە‌ستۆ. لە‌گە‌ڵ بە‌ڕێز وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ی حكومە‌تی فیدرال قسە‌م كردو داوای تە‌داخولی خێرام لێكرد لە‌ ڕێگای وە‌زارە‌تی تە‌ندروستی حكومە‌تی عێراقی فیدراڵەوە . سوپاسیان دە‌كە‌م بە‌ تایبە‌ت بە‌ڕێز ( علی حمید ) وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ی عێراق كە‌ تا ئێستا (۳) جار پە‌یوە‌ندی تە‌لە‌فۆنیمان ئە‌نجام داوە‌ پێكە‌وە‌ و ھاوكار بووە‌ و بابە‌تە‌كە‌ی گە‌یاند بە‌ بە‌ڕێز وە‌زیری تە‌ندروستی عێراقی فیدرال و بریاری بەدواداچونی جدییان داوە.
۲- بە‌دوای ئەم کەیسەدا دەچم و دە‌ست بە‌رداری نابم، ھە‌موو پشتیوانییە‌كی ماددی و مە‌عنە‌ویشم بۆ بە‌ڕێز مامۆستا محمد و خانە‌وادە‌كە‌ی دە‌ربڕیوە‌. ئامادە‌یم دە‌ربڕیووە‌ وە‌ك وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ بریكارە‌ یاساییەکانم ڕابسپێرم هاوکاری بن لە رووی یاساییەوە . ئە‌گە‌ر مامۆستا محمد یش داوای یاسایی تۆماربكات ھە‌موو پاڵپشتیە‌كی دە‌كە‌م و ئە‌وە‌ی پێویست بێت لەهەموو روویەکەوە بۆی ئە‌نجام دە‌دە‌م.
۳- بە‌ مامۆستا محمد و خانە‌وادە‌كە‌ی دە‌ڵێم كە‌ لە‌ پێبژاردنی ئە‌و ئامێرە‌ی زیانی پێگە‌یشتووە‌ ئە‌وان تە‌نھا نین و تە‌حە‌مولی ئە‌و پێبژاردنە‌ بە‌ڕێز كاك مسرور بارزانی بە‌شە‌خسی دە‌یكات.

ئالان حمە‌سعید صالح
وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌
٢٠٢٠/٧/١٦

1062 جار بینراوە 344 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژێک کرایە پشوو

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکان، بەڵام ...