بەپەلە

سندووقی دراوی نێودەوڵەتی: پەتای کۆرۆنا چووەتە قۆناغێکی نوێوە

سندووقی دراوی نێودەوڵەتی پێش کۆبوونەوەی سەرۆکی بانکە نێودەوڵەتییەکان و وەزیری داراییەکانی وڵاتانی جی 20 کە کۆبوونەوەکە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئەنجام دەدرێت، ڕاپۆرتێکی بە ناوی “تێبینییەکانی جی 20” بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە تا ئێستا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان بەردەوامە و دەڵێت “لە ئێستادا بڵاوبوونەوەی پەتاکە چووتە قۆناغێکی نوێوە. هەرچەندە لە ئێستادا سنووردارکردنی جموجوڵەکان بە شێوەیەکی گشتی هەڵگیراوە بەڵام پێدەچێت تا ماوەیەکی زۆر دوورەپەرێزی و هێشتنەوەی مەودای پێویست لە نێوان خەڵکیدا کاری پێبکرێت. لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئابووری جیهانی بە دۆخێکی زۆر دژواردا تێپەڕی و چالاکییە ئابوورییەکان بە تەواوی کەمبوونەوە بەڵام لە ئێستادا خەریکە بەرەو باشبوون دەچێت.”

لە ڕاپۆرتەکەدا پێشبینی ئەوە کراوە کە ئابووری جیهانی ئەمساڵ بە ڕێژەی لە سەدا 4.9 دابەزین بە خۆیەوە ببینێت و باس لەوە دەکات کە “ڕێژەی بەرزی هەڵئاوسان و بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری کاریگەری گەورە لەسەر ئابووری ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو جێدەهێڵێت. وە هەروەها بارودۆخی نایەکسانی و هەژاری زیاتر خراپ دەبێت”.

2154 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

منداڵێکی تەمەن  ٣ ساڵ ڕیکۆردێکی نوێ دەشکێنێت

منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵ بە ناوی “جاکسۆن هەوڵدینگ” بوو بە یەکەم منداڵ ...